ئازیزی: په‌كه‌كه رۆژئاوای فرۆشت به عه‌ره‌ب ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه به‌رده‌وام بێ ده‌بێت فاتیحه بخوێنین
خواكوڕك
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا رایدهگهێنێت”په‌كه‌كه هه‌مووشتێك ده‌كات بۆ رێگری كردن له مافی كورد و ئه‌وه‌شی له ده‌ستی هاتووه درێغی نه‌كردووه، بۆیه ئەگەر تا ساڵێکی دیکە ئەم دۆخە چارە نەکرێ، پێویستە فاتیحە بۆ رۆژئاوای کوردستان بخوێنرێت.
(د.کاوە ئازیزی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد-سوریا، رایگه‌یاندوه” دۆخی رۆژئاوای کوردستان زۆر خراپە، لەبەر ئەوەی ژیانی سیاسی و ئازادی و ئەمنیەت لەژێر دەستھەڵَاتی پەکەکە نەماوە و، کۆچکردن بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و خەریکە رۆژئاوای کوردستان چۆڵ دەبێت.
ئازیز زیاتر گوتویه‌تی” ئێستا وا خەریکە کورد دەبێتە کەمینە و عەرەب دەبنە زۆرینە و رۆژئاوای کوردستان تەعریب دەکرێت، پێویستە چارەیەک بۆ ئەو دۆخە بدۆزرێتەوە، ئه‌گه‌ر نا رۆژئاوا نامێنێنی و شتێكیش نیه به ناوی رۆژئاوا له بن ده‌ستی په‌كه‌كه.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا-ئەنەکەسە- دووپاتی دەکاتەوە، “پەیامی سیاسەتکردنی پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان ئەوەیە، کە رێگری لە پرسی کورد و بەدەستھێنانی مافی گەلی کورد بکات، بۆیە گەر تا ساڵێکی دیکە پێشمەرگەی رۆژ نەگەرێنەوە بۆ رۆژئاوا، پێویستە فاتیحە لەسەر رۆژئاوا بخوێندرێت، چونکە ناکرێت بەوشێوە رێگە بدرێ پەکەکە یاریی بە پرسی کوردەوە بکات.”