وەسیەت نامەكەی نەوشێروان مستەفا تەنها ئەم قسەیەی تێدایە
خواكوڕك
پاش كۆچی دوای نەوشێروان مستەفا دەنگۆی بەجێ هێشتنی وەسیەتنامە لەلایان نەوشێروان مستەفا بڵاو كرایەوە، گوایە نەوشێروان مستەفا پێش كۆچی دوای وەسیەتنامەیەكی لەدوای خۆی دا بەجێ هێشتووە،بەڵام یەكێك لە خانەوادەی رێكخەری كۆچكردووی گۆڕان، دەلێت ناوبراو هیچ وەسیەتنامەیەكی نەنووسیوە، تەنها وەسیەتی كردووە، لە گردی زەرگەتە بنێژرێـت”.
ئاكۆ وەهبی یەكێك لە خانەوادەی نەوشێروان مستەفا رێكخرەی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بە میدیاكانی گۆڕانی راگەیاندووە، كە رێكخەری كۆچكردووی گۆڕان، بەهیچ شێوەیەك وەسیەتنامەی نەنووسیوە، دەلێت”نەوشیروان مستەفا هیچ شتێكی وەكو وەسییەتنامە نەنووسیوە، چ بۆ خانەوادەكەی، چ بۆ بزووتنەوەی گۆڕان”.
پێشتر ئەوە بڵاو كرایەوە، كە نەوشێروان مستەفا وەسیەتی كردووە لە گردی زەرگەتە بنێژرێت، پاشان دەنگۆی وەسیەتنامەیان ئاشكرا كرد كە رێكخەری كۆچكردووی گۆڕان پێش مردنی وەسیەتنامەیەكی نووسیوە، لەدوای خۆی دا جێی هێشتووە، ئەمەش لەمیدیاكانی گۆڕان و یەكێتی باسی لێوەكرا، بەڵام بەقسەی ئاكۆ وەهبی بێت، ئەوەی هەبووە، تەنیا ناشتنی بووە لە “گردی زەرگەتە، كە خۆی حەزی بەوە بووە و پێشتریش لەچەند بۆنەیەك ئەو حەزەی باسكردووە، كە دەیەوێت لەگردەكە بینێژن”.