دەوامی فەرمی لەسەرتاسەری كوردستان بۆ ماوەی كاتژمێرێك كەم دەبێتەوە

خواكوڕك 

بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەێنێت، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێتەوە، واتا لە كاتیژمێر 9 ی بەیانیەوە تا 3 ی دوای نیوەڕۆ دەبێت .

راگەیاندراوی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەی

ده‌قى راگه‌يه‌ندراوى

بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو موسڵمانان لە هەرێمی كوردستان وعیراق و جیهان دەكەین ، بەو هیوایەی ئەو مانگە ببێتە دەرفەتێك بۆ پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیان و چارەسەركردنی گرفتەكانمان.

بەم بۆنەیەشەوە رایدەگەیەنین، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێتەوە، واتا لە كاتیژمێر 9 ی بەیانیەوە تا 3 ی دوای نیوەڕۆ دەبێت .

سەفین موحسین دزەیی

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان

2017/5/26

Back to top button