دەشتی نەینەوا ئامادەن بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم 

 

خواكوڕك 

بەشار كیكی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەبارەی ریفراندۆمی كوردستان، ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی پێشمەرگە، دەلێت”خه‌ڵكى ناوچه‌كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌واش ئاماده‌ن بۆ به‌شدارى كردن له‌ ڕیفراندۆم و ده‌یانه‌وێ به‌یه‌كجارى بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان”.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەوەشی بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە،”ئاماده‌ین بۆ جێبه‌جێ كردنى بڕیارى سه‌ركردایه‌تى خۆمان له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ى ڕیفراندۆم له‌و ناوچانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ڕزگاركراون، چونكه‌ ئه‌و ناوچانه‌ مادده‌ى 140 ده‌یانگرێته‌وه‌ كه‌واته‌ ده‌بێت ئه‌وانیش به‌شداربن‌.”

لەبارەی یەكڵاكردنەوەی كاتەكە، بەشار كیكی دەشلێــ”كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلابكرێته‌وه‌، هه‌ر دواخستنێكیشى به‌فیرۆدانى كاته‌ و كاتیش له‌خزمه‌ت ئێمه‌دانیه‌ و نه‌بووه‌، چونكه‌ له‌عێراق چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان هیچ كاتێك به‌شێوه‌یه‌كى سیسته‌ماتیكى و پلان داڕێژراونییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ به‌فیرۆدانى كاته‌ به‌شێوه‌ى پیلان دارێژراو، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌به‌ر چاوبگرین قۆناغى دواى داعش زۆر هه‌ستیاره‌، هەروەها ده‌شڵێــ، ئه‌و پێكهاته‌ وعه‌ره‌بانه‌ى كه‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ناوچه‌كانیانى ئازادكرد ده‌یانه‌وێت بگه‌رێنه‌وه‌سه‌رهه‌رێمى كوردستان و حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌وانیش به‌شداربن له‌پرۆسه‌ى ڕیفراندۆم‌.”

Back to top button