مالیكی ئەوەندە پارەی لەعێراق بردووە بەشی وڵاتێكی 30ملیۆن مرۆڤ دەكرد
خواكوڕك
ئەندام پەرلەمانێكی كورد لە پەرلەمانی عێراقدا ئاشكرای دەكات ئەو پارەی نوری مالیكی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق بردوویەتی، بەبەراورد، بە عه‌بدولكه‌ریم قاسمه‌وه تا سه‌دام حوسێن، زۆرتر بووه، دەلێـ ئەو پارەیەی مالیكی بردوویەتی، بەشی دروست كردنی وڵاتێك دەكات كە 30 ملیۆن مرۆڤی تێدا بە ئارامی و خۆشگوزەرانی بژین”.
ئیسلام حوسێن پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق دەشلێـــ” “ئه‌و پاره‌یه‌ی نووری مالیكی، كه سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌یه و ئێستا جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقه، له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بردوویه‌تی، له هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی پێشووتری عێراق زۆر تربووە بەشێوەیەك كە بەشی دروست كردنی وڵاتێكی 30 ملیۆن كەسی دەكرد”.
هەروەها ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی بە ماڵپەری باس راگەیاندووە” ه‌و پاره‌یه‌ی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كاری هێناوه، به‌شی دروستكردنی وڵاتێكی 30 ملیۆن كه‌سی ده‌كرد، كه تێیدا هه‌موو هاووڵاتییه‌كان هه‌ست به ئارامی بكه و ژیانێكی باش بژین”.