حشدی شەعبی دەچینە ناو شنگال
خواكوڕك
عەسائیبی ئەهلی حەق لەزاری گوتەبێژەكەی رایدەگەێنێت، هیچ گرینگی بە لێدوانی ئەو سەركردانە نادەین، كە داوا دەكەن رێگری لە حشدی شەعبی بكرێت بۆ چوونە ناو شنگال و دەلێت دەچینە ناو شنگال و ئەوانەشی رازی نین، با سەری خۆیان لەدیوار بدەن”.
جەواد تەڵیباوی گوتەبێژ لە هێزی میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق لە حشدی شەعبی، بە رووداوی راگەیاندووە، بڕیاردان لەسەر چوونی شنگال لەدەستی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقە كە حەیدەر عەبادیە، بۆیە پێویستیان بەرەزامەندی سەركردە كوردەكان نیە، ئەگەر بریارەكەشیان بەدڵ نیە، با سەری خۆی لەدیوار بدەن”.
هەروەها ئەو گوتەبێژە دەشلێـ” ئێمە دەچینە ناو شنگال و هەموو ئەو ناوچانەش كۆنترۆڵدەكەینەوە، كە هێشتا لەبەردەستی داعشەوەن، پێشمانوایە، هەندێك سەركردەی كوردی بە ئەجندایی دەرەكی دژی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی سەر بە قەزای شنگالن، بۆیە فەرمانی ئێمە لە سەرۆكوەزیرانەوەیە، نەك سەركردە كوردەكان”.
هەروەها تەڵیباوی دەشلێت ناوچەكانی ئێزیدی دوای كۆنترۆڵكردنەوەیان لەلایان حشدی شەعبی لەلایان خودی ئێزیدی دا دەپارێزرێت، لەبەرامبەریشدا مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال بەهەمان كەناڵی راگەیاندووە،3 ساڵ لەمەوبەر عەسائیب لەكوێ بوو كاتێك پێشمەرگە شنگالی كۆنترۆڵكردەوە، پێشمەرگە رووخسەت لە حەشدی شەعبی وەرناگرێت بۆ پاراستنی شنگال و ناوچەكانی دیكە، ئەو لێدوانەی تەڵیباویش بڵقێكی سەرئاوە و هیچ گرنگییەكی نییە، ئێمە نامانەوێ جارێكی دیكە ئەو دەڤەرە وێران بێتەوە، ئەگەر هەیە ئەوان پلانێكی دەرەكیان هەبێت ئەو دەڤەرە وێران بكەن و هەروەها سەبارەت بە پاراستنی ناوچە كۆنترۆڵكراوەكانی ئێزدییەكان ، قائیمقامی قەزای شنگال گوتیشی “ئەوە ئێزدییەكان بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن، حەشدی شەعبی نەبووەتە بڕیاردەری ئێزدییەكان”