بەڵگەنامەیەكی سەرسورهێنەر لەسەر پەیوەندی نێوان سوپای قودس و كۆمەڵی ئیسلامی ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك 

كۆمەڵی ئیسلامی كە پارتێكی سەر بە هەرێمی كوردستان و بە مەزهەب خۆیان بەسوونە دەزانن، پرسەو سەرەخۆشیەكی سەرسورهێنەر دەنێرن بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و كوژراوەكانی سوپای ئەو وڵاتە، بە شەهیدی مەزنی رێگای ئازادی و شەهید تەقوا دەناسێنن، 

لە بروسكەی هاوخەمیەكەی كۆمەڵی ئیسلامیدا كە بۆ بەرپرسێكی سوپای قودسی سەر بە سوپا پاسداران نێردراوە، كۆمەڵی ئیسلامی دەلێت”. ھاوبەشی و ھاوخەمی خۆمانتان بۆ دووپات دەكەین . لە خوای گەورە داواكارین ئەم شەھیدە و ھەموو شەھیدانی كۆماری ئیسلامی كە فیداكاری ئاسایش و ئارامی ناوچەكەن ، ھاوكات سومبڵەكانی گیانبازی و جوامێرین كە جێگەیان بەھەشتی بەرینە، داواكارین لە خوای گەورە سەبووری و توانا بە ھاوەڵەكانی ببەخشێت”.

 

دەقی بروسكەی ماتەمینی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ ئێران 
كۆمەڵی ئیسلامی بۆ یادی شەھیدیكی سوپای قودسی پاسداران برۆسكەیەكی ھاوخەمی ئاراستەی سوپای قودس دەكات كە ئەمەش دەقەكەیەتی . وَلَا تَقُولُوا لِمَن يُقْتَلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتٌ ۚ شەھادەتی شەھیدی مەزنی ڕێگای ئازادی و شەھیدی تەقوا بە تەواوی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران و بە تایبەت براكانمان لە سوپای قودس بەرز دەنرخێنین ھاوسۆزی و ھاوخەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.
بە دڵنییاوە شەھادەت لە ڕێگای ئیسلام بەرزترین پایەیە لای خودا كە بە بەندەكانی بەخشیبێت ،كاروانی شەھیدانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران ھەرگیز لە بزاوت نەكەووتووە، گوڵاڵە سورەی ئەم زەمینەیە بۆ بەرگری لە ئیسلام و موسڵمانان ،بە شانازیشەوە بۆنخۆشترین گوڵاڵەكانی ئازادی جیھانن.
بە نوێنەرایەتی كۆمەڵی ئیسلامی سەرخوشیتان لێدەكەین ، ھاوبەشی و ھاوخەمی خۆمانتان بۆ دووپات دەكەین . لە خوای گەورە داواكارین ئەم شەھیدە و ھەموو شەھیدانی كۆماری ئیسلامی كە فیداكاری ئاسایش و ئارامی ناوچەكەن ، ھاوكات سومبڵەكانی گیانبازی و جوامێرین كە جێگەیان بەھەشتی بەرینە، داواكارین لە خوای گەورە سەبووری و توانا بە ھاوەڵەكانی ببەخشێت ..
إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون،
مەكتەبی سیاسی كومەلی ئیسلامی كوردستان
بەڵگەنامەی پەیوەندی سەرسورهێنەر كۆمەڵ و ئێران

 

Back to top button