بەكردنەوەی تونێلێك لە پیرمام شەقڵاوە دەبێتە گەڕەكێك لە هەولێر
خواكوڕك
لەگەڵ باشتر بوونی دۆخی دارا و بەرز بوونەوەی داهات و نرخی نەوت، لە كوردستاندا دەست بە پرۆژەكان دەكاتەوە، بەنیازە ئەمساڵ تەواوی پرۆژەكان بەگوێرەی دۆخی دارای هەرێمی كوردستان دەست پێ بكرێتەوە، بەرێوەبەرێكی گشتی لەوەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەلێت لەكۆتای ئەمساڵ تونێلی پیرمام دەكرێتەوە و بەمەش شەقڵاوە دەبێتە گەرەكێك لە هەولێر”.
ماڵپەری فەرمی پارتی لەزاری زانا عوزێر بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ بوون، بڵاوی كردۆتەوە” ئەمساڵ پێداچوونەوەمان بە پڕۆژەکانی وەزارەتدا کردووە و ژمارەیەک پڕۆژە بەھۆی قەیرانی داراییەوە کار کردن تێیدا وەستابوو، بەنیازین بەھەر شێوەیەکبێت پڕۆژەکانی وەزارەت دووبارە دەستپێبکرێنەوە بەتایبەت لەڕووی ڕێگا و بانەوە، رێگەی سەرەکی ھەولێر کۆیە و رێگەی ھەولێر دھۆک لە ئەولەویەتی کارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دان، هەروەها گوتیشی، “یەکێک لەو پڕۆژانەی کار تێیدا وەستابو و پڕۆژەی تونێلی پیرمام بوو، ئەو پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە باش و گرنگەکانی وەزارەت و ئێستا بەلێندەرەکەی گەڕاوەتەوە و دەستی بەکارکردن لە تونێلی پیرمام کردووە، بەلێندەرەکە پێی ڕاگەیاندووین ئەگەر حکوومەت ھاوکاربێت دەتوانێت لەم قەیرانەدا پڕۆژەکە تەواو بکات و کار گەیشتووتە ئۆڤەرپاسی پێش پڕۆژەکە لەبەری رۆژئاواوە”.
ئەو بەرەێوەبەرە دەشلێــ” تا کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەی تونێلی پیرمام کۆتایی دێت و بە تەواوبوونی پڕۆژەکە لەھەولێرەوە تا قەزای شەقڵاوە پڕۆژەکە ھیچ کێشەیەکی نامێنێ، تەنیا قۆناغێکی کەمی دەمێنێ بگاتە رێگەی قەندیل ئەویش تەنیا دوو کیلۆمەترە، بەتەواوبوونی تونێلی پیرمام جگە لەوەی رێگەی ھاملتۆن دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە دەمانەوێ شەقلاوە بکەینە گەڕەکێک لە ھەولێر