فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم لێپرسینەوەلەگەڵ نوینەرەكەی لە ڕوسیا دەكات

خواكوڕك
فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕونكردنەوەیەكدا ئاشكرای كرد كە لێپرسینەوە لە ( ئاسۆ شێخ جەنگی ) نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ڕوسیا دەكات .
پێشتر (ئاسۆ شێخ جەنگی ) نوێنەری حكومەتی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكدا لە رۆژنامەی هەواڵ گوتبووی ” حكومەتی هەرێم گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ڕوسیا نادات و بودجەی نوێنەرایەتیەكەمان لە ڕوسیا بڕاوەو خەرجناكرێت ”
تایبەت بەم چاوپێكەوتنەی نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ڕوسیا لە رۆژنامەی هەواڵ فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم لە ڕونكردنەوەیەكدا دەڵێت ‘‘ وەڵامەكانی ئاسۆ جەنگی نوێنەری هەرێم لە ڕوسیا لە چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ رۆژنامەی هەواڵ ، تەواو گوزارشت لە بۆچوونی كەسی خۆی دەكات ، نەك تێڕوانین و سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌‌.
هەروەها فەرمانگەی پەیوەندییەكانی هەرێم لە ڕونكردنەوەكەیاندا دەشڵێت ” ئاسۆ جەنگی بانگێشتی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە ن بەمەبەستی وەرگرتنی ڕونكردنەوە سەبارەت بەو چاوپێكەوتنە ، چونكە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە دەرەوە بەشێكە لە پێكهاتەی فەرمانگەكەو تاكو ئیستا ناوبراو بەفەرمی هیچ شتێكی لەو بارەوە كەلە چاوپێكەوتنەكەدا خستووەتە ڕوو ئاگادارینەكردوینەتەوە “.

Back to top button