عادل نوری : فرۆكەخانەی بەغداد وێستگەیەكە بۆ قاچاغچێتی چەك و دەرمانی ئێكسپایەرو مادەی هۆشبەر

خواكوڕك
دوای دەست بەسەرداگردتنی چەندین تەن لە مادەی ماوە بەسەر چوو لە فڕۆكە خانەی بەغدا مەبەست بوو بۆ سلێمانی لە رێگای فڕۆكە خانەی ئەو شارە بنێردێت, پەرلەمانتارێكی یەكگرتووی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەكات كە فڕۆكەخانەی بەغداد بووەتە وێستگەیەك بۆ كاری قاچاغچێتی چەك و دەرمانی ئێكسپایەرو مادەی هۆشبەر .
“عادل نوری ” ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند ” ئەمڕۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد دەستمانگرت بەسەر (7.350 ) حەوت تۆن و (350) كیلۆ مادەی هۆشبەر كە ئامادەكرابوو ببرێت بۆ سلێمانی لە ڕێگەی فڕۆكەوە “.
لەبەشێكی تری نوسینەكەیدا “عادل نوری ” ڕاشیگەیاند ” كۆی هەموو ئەو دەرمان و مادە هۆشبەرانە كە ئەمرۆ دەستمان گرت بەسەریدا نزیكەی (100) تۆن لە مادەی هۆشبەرو دەرمانی بەسەر چوو بووە و ئامادەكرابوو بۆبەقاچاغ ناردنی بۆ كوردستان و شارەكانی تری عێراق ، لیژنەیەكی لێكۆلینەوەمان پێكهێناوە بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەگەڵ هەموو ئەوانەدا دەكەین تێوەگلاون “.

 

 

عادل نوری
Back to top button