خواكوڕك هۆكاری بریندار بوونی وتەبێژی پێشوی ئاسایشی یەكێتی ئاشكرا دەكات, پەیوەندی بە بەرتیلەوە هەیە

خواكوڕك
وته‌بێژی پێشووی ئاسایشی یه‌كێتی به‌هۆی وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ بازرگانێك ده‌بێته‌ ده‌ه‌قاڵیان و له‌ئه‌نجامدا وته‌بیژه‌كه‌ی ئاسایشی یه‌كیتی له‌ كه‌ركوك بریندار ده‌كرێت .
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی به‌ هۆی هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌و ناوه‌كه‌ی نه‌یویست ئاشكرا بكرێت به‌ (خواكوڕك) ی ڕاگه‌یاند ” بازرگانێكی نه‌وت به‌ ناوی (شێخ هاوڕێ ته‌وه‌كه‌لی ) ده‌چێته‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی عه‌مید (سمكۆ مه‌حمود ) وته‌بێژی پێشووی ئاسایشی یه‌كێتی كه‌ ئێستا به‌رپرسی به‌شی یاسایی ئاسایشی یه‌كێتی یه‌ له‌ كه‌ركوك له‌سه‌ر وه‌رگتنی به‌رتیل ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵیان و شێخ (هاوڕێ ته‌وه‌كه‌لی ) ته‌قه‌ له‌ عه‌مید ( سمكۆ مه‌حمود ) ده‌كات و به‌ سه‌ختی برینداری ده‌كات “.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌ی ناو یه‌كێتی ڕاشیگه‌یاند ‘‘ شێخ هاوڕی ته‌وه‌كه‌لی به‌مه‌به‌ستی كوشتن ته‌قه‌ی له‌ عه‌مید سمكۆ مه‌حمود كردووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ حه‌وت فیشه‌كی به‌ پێیه‌كانی و ڕانی و ناوسكیه‌وه‌ ناوه‌ و بارودۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره‌ ‌‌.
به‌ پێی زانیارییه‌كانی خواكوڕك عه‌مید سمكۆ مه‌حمود له‌به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕبوونی تانكه‌ره‌ نه‌وتیه‌كانی بازرگانێك كه‌ شه‌ریكی شێخ هاوڕێ ته‌وه‌كه‌لی بووه‌ داوای (500$) دۆلاریان لێ كردووه‌ كه‌ رۆژانه‌ (35) تانكه‌ر نه‌وت له‌كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ره‌و بازگه‌ی كه‌ركوك –سلێمانی تێده‌په‌ڕێت و ئاسایشی یه‌كێـتی له‌ كه‌ركوك پاسه‌وانێتی ده‌كات ، به‌ڵام شێخ هاورێ ته‌وه‌كه‌لی ئاماده‌ نه‌بووه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بدات ، هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌پشت عه‌مید سمكۆ مه‌حمود ه‌وه‌ بوون بۆ وه‌رگرتنی به‌رتیل (ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا ) به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی و چه‌ند به‌رپرسێكی تر بوونه‌ و له‌ ئێستادا دوای بریندار بوونی عه‌مید سمكۆ مه‌حمود هیچ كام له‌و به‌رپرسانه‌ ئاماده‌نین سه‌ردانی بكه‌ن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له‌ كه‌ركوك .

Back to top button