سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز دەكات
خواكوڕك
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكات.
لە پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمدا هاتووە:” هیوادارم هاتنەوەی مانگی پڕ بەرەكەت و رەحمەتی ڕەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی كوردستان و هەموو مرۆڤایەتی و كۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و ناخۆشی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێكەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی مانگی رەمەزان
بسم الله الرحمن الرحیم
)شهر رمچان الژی انزل فیه القرێن هدی للناس و بینات من الهدی و الفرقان(
– صدق الله العڤیم-
بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان بە گشتی و كوردستان و عێراق بە تایبەتی دەكەم.
هیوادارم هاتنەوەی مانگی پڕ بەرەكەت و رەحمەتی ڕەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی كوردستان و هەموو مرۆڤایەتی و كۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و ناخۆشی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێكەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
مسعود بارزانی
30 ـی شەعبان 1438ـی كۆچی
26ـی5ـی2017