كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ماوه‌ی 2 تـــــــــــــــــــــــا 6 ساڵ زیندانی ده‌كرێت

خواكوڕك

كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج ئه‌گه‌ر به‌ندكردنی هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی 2تا6 ساڵ، داواكاری گشتیش بۆ ئه‌وپ رسه‌ له‌سه‌ر هێله‌ و دادگایه‌كه‌ له‌ماوه‌ی داهاتوو ئه‌ندانجام ده‌درێت.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 25/5/2017، به‌شی تاوانه‌ ئابووریه‌كانی سه‌ر به‌ داواكاری گشتی له‌ به‌شی مه‌درید لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات به‌ بیانووی خۆ دزینه‌وه‌ له‌ باجدان كه‌ بڕه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 15 ملیۆن یۆرۆ و له‌ ماوه‌ی 4 ساڵ له ‌نێوان ساڵی2011  بۆ  2014 هه‌ژمار كراوه‌.

ئاژانسی یۆرۆپا پرێس ئاشكرایكردووه‌” كه‌ ئه‌م دۆسیه‌یه‌ ئێستا له‌ ده‌ستی داواكاری گشتییه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری ساخبوونه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌، ئه‌وا ئه‌و یاریزانه‌ پۆرتوگالیه‌ هه‌ره‌شه‌ی زیندانی له‌ نێوان دوو بۆ شه‌ش ساڵ له‌سه‌ر ده‌بێت.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌” كریستیانۆ به‌ نیازه‌ 8 ملیۆن یۆرۆ بدادته‌ حكوومه‌تی ئیسپانیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كه‌یسی خۆدزینه‌وه‌ له‌ باجدان و زیندانیكردن رزگاری بێت.

Back to top button