نهێنی ئهم وێنه زۆر سهرسورهێنهره بیخوێننهوه بزانن چ باسه.!
خواكوڕك
ژنێكی ئۆگەندی تەمەن (38) منداڵی بووە، لەهەمووی سەیرتر خۆی تەمەنی (37) ساڵە، بەسەرهاتی ئەم ژنە چۆنە و چۆن باس دهكریت له نێو ووڵاتی ئۆگهندا و جیهانیش چونكه ئێستا ههموو جیهان بهسهرهات و ژیانی ئهم ژنهی زانیوه.
(مەریەم نەباتانزی) هەموو منداڵەكانی لە ماڵەكەی خۆیدا بوویەتی، تەنها منداڵی كۆتایی نەبێت كە تەمەنی چوار مانگە لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە بوویەتی، ئەم دایكە، (6) جار منداڵی دوانەی بووە، (4) جار سیانەی بووە، (3) جار چوارەی بووە، ههروهها (10) كچ و (28) كوڕی هەیە، كوڕە گەورەكەی تەمەنی (23) ساڵە، بچووكترین منداڵیشی چوار مانگە.
دایكهكه خۆی رایگهیاندوه” ساڵی (1993) لە تەمەنی (12) ساڵیدا شووی كردووە بەپیاوێكی تەمەن (40) ساڵ، تەنانەت نەیزانیوە هاوسەرگیریش دەكات، وەك خۆی دەڵێت، چەند پیاوێك هاتنە ماڵی باوكم، دواتر لەگەڵ ژنی مامەكەم ڕۆیشتین وام زانی بۆ شوێنێك دەچین، بەڵام شوێنەكە ماڵی مێردەكەم بوو، ئەو ژنە بۆ ئەوەی منداڵی زیاتری نەبێت منداڵدانی لەناوەوە بڕیوەتەوە.