ئاشكرا بوو ریال مه‌درید چ یارێزانێك ده‌كڕێت و چ یاریزانێكیش بۆ هێلی هێرشبه‌ر ده‌كڕێت

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه‌ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت هێلی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی به‌هێزتر بكات بۆ وه‌رزی داهاتوو، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریش بكات له‌ یاریزانه‌كانی، به‌پێی پلانه‌كانی ریال بێت كه‌ باسی لێوه‌كراوه‌، ریال بڕیار داوه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات به‌م شێوه‌یه‌.

ماڵپەری (fichajes) كە تایبەتە بەبڵاوكردنەوەی هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان پلانەكە ئاشكرا دەكات كە بە رۆیشتنی ئەلڤارۆ مۆراتا و ماریانۆ دیاز كۆتایی پێدێت”.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ ” یانەی ریال مەدرید بە بۆندەكەی یانەی ئیسپانیۆل رازی بووە و دەیەوێت ماریانۆ دیاز بداتە یانەكە و بۆ ماوەی دوو وەرز بەشێوەی خواستن یاری بۆ ئەو یانەیە بكات”.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ ” ریال مەدرید لەگەڵ یانەی میلان گەیشتۆتە رێككەوتن بۆ ئەوەی مۆراتا بداتە ئەو یانە ئیتاڵییە و لە شوێنی یاریزانەكەش بۆند لەگەڵ كیلیان مباپی ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی مۆناكۆ واژۆ بكات”.

Back to top button