ئومێد خۆشناو هــــــــــه‌زار جار سوپاس بــــــــــۆ خه‌یار
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی وا بڵاوكرایه‌وه له چه‌ندین سایت و په‌یچی ئه‌لیكترۆنی و ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی، كه گوایه سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان خه‌یاری دابشكردووه به‌سه‌ر خه‌ڵكی لێقه‌وما و فه‌قیری ووڵاتدا، هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یی راگه‌یاندنی درووستكردوه، به‌ڵام سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ته‌واووی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه راستی و درووستی هه‌واڵه‌كه به‌م شێوه‌یه له‌پ ۆستی فه‌یسبوكدا داخاته روو.
لەروونکردنەوەیەکدا، سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی کوردستان لەبارەی ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە ئه‌ه‌وه‌شی نووسیوه”من کەخانووم بەخشی قسەم نەکرد، عەیبەیەکی زۆر گەورەیە باسی بەخشینی چەند کیلۆ خەیارێک بکەم
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان:-
ڕونکردنه‌وه وسوپاسێک بۆ خیار
(ئومێد خۆشناو)
چه‌ند ڕۆژێکه وێنه‌یه‌ک له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و له چه‌ند سایتێکی بێ ئیش،بۆته بابه‌تێکی هه‌رزان بازاڕ وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگوینیان له دار دۆزیبێته‌وه،ده‌رباره‌ی ده‌نوسن وقسان ده‌که‌ن!.
هه‌رچه‌ند نه‌م ده‌ویست هیچ سه‌باره‌ت به بابه‌تێکی وا پووچ بڵێم،به‌ڵام له‌سه‌ر داوای چه‌ند هه‌ڤاڵێکی ئازیز به‌کورتی ده‌ڵێم.
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ڕێکخراوی هاریکاری کوردی ئه‌مریکی،له هه‌نگاوێک بۆ به‌گه‌ڕخستنی تواناکانی لاوانی که‌مپی به‌حه‌رکه،ژماره‌یه‌ک خانووی پلاستیکیان دروستکردبوو،بۆ چاندنی خیار.
له‌کاتی ته‌واو بوونی پڕۆژه‌که منیش یه‌کێک له‌و که‌سانه بووم،بانگێشتکرابووم.
له‌وێش له‌سه‌ر داوای ئه‌و ڕێکخراوه یه‌که‌م به‌رهه‌می ئه‌و خیاره‌یان پێمان ڕنی وپاشان داوایان کرد به‌سه‌ر دانیشتوانی که‌مپه‌که‌ی دابه‌ش بکه‌ین.
ئه‌مه کورته‌ی بابه‌ته‌که بوو،به‌ڵام ده‌مه‌وێ بڵێم.
*ئه‌و ڕێکخراوه وه‌ک چالاکی خۆیان وێنه‌کانیان بڵاو کردوته‌وه.
*من باوه‌ڕی ته‌واوم به‌و تێفکرینه ئایینیه هه‌یه،که ده‌ڵی چاکه‌ی به ده‌ستی ڕاست بکه‌و ده‌ستی چه‌پ ئاگادار نه‌بێت.
بۆنموونه کاتی خۆی که خانوی په‌رله‌مانتاریم پێشکه‌ش به منداڵانی ئۆتیزم کرد،من باسم لێوه نه‌کرد،به‌ڵکوو کوڕه شه‌هیدێکی هه‌ڤاڵم باسی کرد‌و ئینجا له میدیاکان بڵاوکرایه‌وه.
*ئه‌گه‌ر منێک خانوو ببه‌خشم شه‌رم بکه‌م باسی بکه‌م،عه‌یبێکی زۆر گه‌وره‌یه،باسی به‌خشینی چه‌ند کیلۆ خیارێک بکه‌م!.
هه‌رچه‌ند زۆر باش ئه‌وه ده‌زانم،چه‌ند ساڵێکه له‌ژێر چاودێری ومیکڕۆسکۆب وفوکسی نه‌یارانم،بۆیه دوای هه‌شت جار له‌هاک کردنی ئیمێڵ و واڵه‌که‌م،سوپاس بۆ خودای گه‌وره هیچ شتێکی منیان ده‌ستنه‌که‌وت تا شه‌رمه‌نده ببم له‌گه‌ڵ خۆم وهه‌ڤاڵانم وحزبه‌که‌م.
هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر عه‌یبه وشه‌رمیی من به‌خشینی چه‌ند کیلۆ خیارێک بیت،هه‌زار جار سوپاس بۆ خیار!.
له‌کۆتایدا ده‌ڵێم سبه‌ی یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه،هه‌ر بۆیه له‌به‌ر خاتری ئه‌و مانگی به‌خشینه،گه‌رده‌نتان ئازادبێت وهه‌ڵپه‌ڕن وجونان بده‌ن چی نه‌تان کردوه بیکه‌ن،وه‌سلام