به‌ری ڕاستی موسڵ هێرشێكی گه‌وره‌یی كراوه‌ته سه‌ر
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ شه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان، هێزه‌كانی عێراق به چه‌كی قورس و سوك و به ته‌واووی هێزه‌كانیان ده‌ستیان كرد به ئۆپڕاسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه لای به‌شی ڕاستی شاره‌كه ماون له چنگی تیرۆریستانی داعش.
له‌و باره‌یه‌وه (فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا) فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاتین نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند” هێزەکانیان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە کردووە، کە تاوەکو ئێستا لە دەست چەکدارانی داعشدان.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاتین نەینەوا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه” هێزەکانی سوپای عێراقی چوونە نێو گەڕەکی شیفا و نەخۆشخانەی کۆماریی، پۆلیسی فیدراڵی چووەتە نێو زەنجەلی و دژە تیرۆریش چووەتە نێو گەڕەکی سەحەی ئولی(یەک).
له هه‌مانكاتدا (فەریق رائد شاکر جودەت) فەرماندەی پۆلیسی فیدرالی راگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی فیدرالی و فرقەی زێڕین و سوپای عێراقی چوونە نێو ناوچەی زەنجەلی و شەقامی پردی سێیەمیان تێپەڕاندووە لە باکووری زەنجەلی بە ئاراستەی موسڵی کۆن.