پارێزه‌رێك و كوڕه‌كه‌ی له‌م شاره‌ی كوردستان له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ده‌ڕفێندرێن

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان، له‌ شاری كه‌ركوك، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو پارێزه‌ر و كوڕێكی ده‌ڕفێنن، بۆ شوێنێكی نادیاریان ده‌ڕفێنن.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەشاری كەركوك بڵاویكردۆتەوە” ئەمڕۆ شەممە27/5/2017 یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌ شاری كه‌ركوك، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لەگەڕەكی عەدەن هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی (عەبدولكەریم ئەحمەد خورشید) و لەنێو ماڵەكەی خۆیی و لەگەڵ كوڕەكەی رفاندوویانن.

به‌ پێی گوته‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كا” هەر لەنێو ماڵی ئەو پارێزەرە چەكدارەكان پارەشیان دزیوەو دواتریش ناوچەكەیان جێهێشتووە، دوا بەدوای ڕووداوەكەش، هێزێكی ئەمنی گەیشتوونەتە شوێنەكەو ناوچەكەیان گەمارۆ داوەو پشكنین و لێكۆڵینەوەیان دەست پێكردووە.

Back to top button