ئه‌مساڵ ماوه‌ی به‌ڕۆژوو بوونی مسوڵمانان له‌نێوان 10 بۆ 20 كاتژمێردایه
خواكوڕك
ماوه‌ی به‌ڕۆژوو بوونی موسڵمانان له مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له جیهاندا، جیاوازه و له هه‌ندێك ووڵات زیاتر له 19 كاتمێر رۆژوو ده‌گیرێ و هه‌ندێكیان كه‌مده‌بێته‌وه تا ده‌گات به 10 كاتژمێر، له كوردستانی باشوریش نزیكه‌ی 16 كاتژمێر رۆژوو ده‌گیرێت.
ئه‌وه‌ی هه‌یه موسڵمانانی جیهان پێشوازیه‌كی گه‌رم له‌مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ن و ماوه‌ی ڕۆژوو گرتنیش له‌وڵات و ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی جیهان جیاوازه.
ماوه‌ی به‌ڕۆژوو بوونی مسوڵمانان له‌نێوان 10 بۆ 20 سه‌عات دایه، به‌جۆرێك له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا به‌تایبه‌ت سوید‌و نه‌رویج و فینله‌ندا درێژترین ماوه‌ی به‌ڕۆژوو بوون تۆمار ده‌كرێت به‌وپێیه‌ی ئه‌و وڵاتانه له‌مكاته‌ی ساڵدا درێژترین ڕۆژه‌كانیان به‌ڕێده‌كه‌ن كه زیاتر له20 سه‌عاته، له‌كاتێكدا ماوه‌ی به‌ڕۆژوو بوونی مسوڵمانانی ئه‌مریكای باشور ته‌نها 10 سه‌عاته.
سه‌باره‌ت به‌وڵاتانی عه‌ره‌بی وڵاتی جه‌زائیر درێژترین ماوه‌ی به‌ڕژوو بوونی تێدایه كه‌ده‌كاته نزیكه‌ی 17 سه‌عات، له‌كاتێكدا له‌سۆماڵ به 13سه‌عات كه‌مترین ماوه‌ی به‌ڕۆژوو بوون تۆمار ده‌كرێت.
له‌كوردستانیش كاتی به‌ڕۆژوو بوون به‌راورد به‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له‌ئاستێكی مامناوه‌ند دایه‌و ماوه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 16 سه‌عات.