ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌م ووڵاته روویدا و كوژار و بریندارێكی زۆر هه‌ن
خواكوڕك
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ویلایه‌تی خوستی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانساتی كرده امانج، به‌هۆیه‌وه زیاتر له 18 كه‌س له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كوژران، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستانیش پشتڕاستی كوژرانی ئه‌و ژماره‌یه ده‌كاته‌وه.
به‌پيێ راگه‌يا‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌فغانستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان 27/5/2017 له ئه‌نجامى ته‌قينه‌وه‌يه‌كى خۆكوژيدا له ويلايه‌تى (خۆستى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فغانستان) 18 كه‌س كوژراون و 6 كه‌سى ديكه‌ش بريندار بوون.
به‌پێى زانیارییه ميدياكانى ناوخۆى ئه‌فغانستان ته‌قينه‌وه‌كه له ده‌وروبه‌رى بنكه‌يه‌كى سه‌ربازيى هاوبه‌شى هێزه بيانييه‌كان و هێزه‌كانى ئه‌فغانستان روويداوه.
تا ئێستاش هيچ لايه‌نێك به‌رپرسيارێتى خۆى له‌م ته‌قينه‌وه‌يه رانه‌گه‌ياندووه كه بووه‌ته هۆكاری كووشتنی چه‌ندین كه‌س و بریندار بوونی ده‌یانی تر.