گریزمان په‌شیمان بووه‌ و بڕیاری دا

خواكوڕك

یاریزانی به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی و یاریزانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌ردیدی ئیسپانی (ئه‌نتۆنیۆ گریزمان) پاشگه‌ز بووه‌وه‌ له‌و لێدوانه‌ی گه‌وووتبووی ئه‌تله‌تیكۆ به‌جێده‌هێڵێت، رووده‌كاته‌ یانه‌ی شه‌یتانه‌ سووره‌كان.

(گریزمان) له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ى دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى و پێگه‌ى فه‌رمى یانه‌كه‌ى ئاشكراى ده‌كات” ده‌یه‌وێت نازناو له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ده‌ست بهێنێت ، دووپاتى كرده‌وه‌ له‌یاریگاى فیسێتنى كالدیرۆن دڵخۆشه‌، ناوبراو ئه‌وه‌شی گوتوه‌”كه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ى فه‌رنسا بۆدوو یارى خۆمان ئاماده‌ ده‌كه‌ین ، دواتر ده‌مه‌وێت چێژ له‌ پشوه‌كان وه‌ربگرم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌م و هاورێكانم .
له‌ كۆتایدا هێرشبه‌ره‌كه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ ده‌ڵێت” داهاتووم به‌ده‌ست یانه‌كه‌یه‌ و ته‌نیا سه‌رنجم له‌سه‌ر یاریه‌كانه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌هێزى ئاماده‌ بم له‌ یه‌كه‌ى مه‌شقى خۆ ئاماده‌ كاریه‌كان بۆوه‌رزى نوێ.

Back to top button