ترەمپ چی بە ئۆباما و هێلاری كلینتۆن گوت

خواكوڕك

 

کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دۆنڵاد ترەمپ هەرییەک لە هێلاری کلینتۆن و باراک ئۆبامای سەرۆکی ئێستای ئەمریکای بە دروستکەری داعش تۆمەتبار کرد.

 

لە میانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری کۆمارییەکان لە فلۆریدا، ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆبامای بە دامەزرێنەری داعش و هێلاری کلینتۆنی رکابەری و کاندیدی دیموکراتییەکانی بە هاوبەشی باراک ئۆباما وەسف کرد.

 

ناوبراو گوتی: ” من گوتومە کە سەرۆک ئۆباما و هێلاری کلینتۆن دامەزرێنەری داعشن، هەر بە راستی هێلاری گرنگترین یاری هێلارییە، داعش خەڵاتی باشترین یاریکەری دەدات بە هێلاری ئەمەشمان بیر نەچێت کە ئۆباما رکابەرەکەیەتی لەو بابەتەدا”.

 

جێگەی ئامایە ترەمپ لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، زۆر بە توندی هێرش دەکاتە سەر رکابەرەکانی، بەتایبەتی کە لە ئێستادا وەک کاندیدی پارتەکەی هەڵبژێردراوە و رکابەرەکەشی هێلاری کلینتۆنە.

 

Back to top button