فهرماندهیهكی باڵای سوپای پاسداران له بهعاج كوژرا
خواكوڕك
فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران لە شەڕوپێکدادانەکانی چەکدارانی داعش لەگەڵ حەشدی شەعبی لە قەزای بەعاج کوژرا، سوپای پاسدارانیش ههواڵهكه پشتڕاستدهكاتهوه.
سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە” جەنەراڵ (شەعبان نەسیری) لە رووبەڕبوونەوەکانی رێکخراوی داعش لە قەزای بەعاج لە رۆژئاوای موسڵ کوژراوە.
جەنەرال (نەسیری) یەکێک بووە لە فەرماندە باڵاکان، کە رۆڵی سەرەکی هەبووە لە دروستکردنی رێکخراوی بەدر، کە لە ساڵانی هەشتاکان لە دژی رژێمی سەدام حوسێن شەڕی کردووە.
سوپای پاسداران ستایشی رۆڵی جەنەرال شەعبان نسیری کردووە، کە رۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە عێراق، سووریا و لوبنان.