پیلانێكی مەترسیداری سوپای قودسی ئێران ئاشكرا دەبێت لە دەشتی نەینەوا
خواكوڕك
لە چەند رۆژی رابردوو دەزگای هەواڵگری ئێران (ئتلاعات) بەهاوكاری چەند سیاسیەك لە عێراق، زۆر چاڵاكانە بەمەبەستی كۆكردنەوەی دژبەری پرۆژە جۆڕاو جۆڕەكانی جیاكردنەوەی دەشتی نەینەوا، كەوتۆتە جموجۆڵەوە، لەنێو كۆكراوەكانی ئێران بۆ دژایەتی كردنی پرۆژەكان، ئەو دەزگا هەواڵگریە، چەند كەسێكی كۆكردۆتەوە، كە خەڵكی ناوچەكە و موسڵ،ن و ئێستا لەبەغدا نیشتەجێن، لەبەرەی مالیكی و ئێران و حشدی شەعبی دەردەكەون، كە دەیانەوێت فشارێكی تر لەسەر دەستی نەینەوا دروست بكەن بۆ پاشەكشەكردن لە ئامانجەكانی كە دروست كردنی هەرێمێكە بەناوی رافیدەین”.
ئامانجی ئەو جموجۆڵانەی دەزگای هەواڵگری ئێران و سوپای قودسی ئێران، ڕێگەگرتنە لە دروستكردنی ھەر بیرۆكەیەك كە دەشتی نەینەوا لە موسڵ جیابكاتەوە ، دروست كردنی هەرێمێك بە ناوی هەرێمی رافیدەین و دەشتایەكانی نەینەوا و شنگال و تەلەعەفەر و تلكیف دەگرێتەوە ئەم دەڤەرەش لە رووی جیوستراتیژییەوە ڕێگر دەبێت لە بەردەم ڕێڕەوی ئێران بۆ سوریا، بۆیە ئێران دەیەوێت شكەستی پرۆژەی هیلالی شیعیەكەی پێ بشارێتەوە، قەیرانێكی تر لەو سنوری دروست بكات، ئەمەش لەمیدیاكانی نزیك لە ئێران و حشدی شەعبی بەزەقی دەردەكەوێت”.
ھاوكات هەڵمەتی میدیایی ئێران و حشدی شەعبی و چەندین ناوەند و سەنتەری دەزگای میدیای گەورە دەستی پێكردوە ، كە خەریكن ئامانجی جموجۆڵەكانی دەزگا هەواڵگریەكانی ئێران بەشێوەی ناراستەوخۆ رووندەكەنەوە، دەیانەوێت پرسەكە گەورەبكەن، ئەوانیش( نھار و ارینا و فارس نیوز و اتجاە و ایلاف ) بەبی ئەوەی ھیچ لێكدانەوەیەكی یاسایی و دەستووری و سەربازی بۆ پێكھاتە و سنووری دەشتایەكانی نەینەوا بكەن”.
ئەم پڕۆژەیە لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە باسی لێوە دەكرێت ناوەندێكی زۆری ئاینی و پێكھاتە نەتەوەییەكانی دەڤەرەكە پێشوازی لێدەكەن ، پێش ئەوەی ھەنگاوی جدی تری بۆ بنرێت بزانرێت ئامانج لە دامەزراندنی چیە؟ بە توندی لە لایەن پەرلەمانتارانی “یونادم یوسف كەنا و حنین قدو و ارشد سالحی ” دژایەتی توند دەكرێت ، ھاوكات واچاوەروان دەكرێت ھێزەكانی حەشدی شەعبی بەكاربھێنرێت بۆ دروستكردنی بشێوی سیاسی و كۆمەڵایەتی و تێكدانی رەوشی ناوچەكە و پشگیریكردنی گروپێك دژی گروپێكی تر بۆ ئەوەی دەنگۆ و قەبارەیەكی گەورەتر بەم پرسە بدەن”.
هەر بەگوێرەی زانیاری میدیایەكان، بیرۆكەی دژایەتیكردنی پرۆژەكە لەلایان ( سەعید حەسەن فەرماندەیەكی حشدی شەعبی سەر بە پەكەكە لە ناوچەی شنگال، كە ئێستا هەماهەنگی دەكات لەنێوان بەغدا و قەندیل لەبارەی میلیشیاكانی حشدی شەعبی سەر بە پەكەكە لەقەیرەوان، حەنین قەدۆ پەرلەمانتاری كوردی شەبەك، كە هاوكات سەرپەرەشتی فەوجێكی كوردانی شەبەك دەكات لە موسڵ كە سەر بە میلیشیاكانی حشدی شەعبین، ئەرشەت ساڵحی پەرلەمانتاری توركمان و ئەویش سەرەپەرشتیاری فەوجێكی شیعەی توركمان دەكات لە تەلەعفەر سەر بە میلیشیاكانی حشدی شەعبین ) كاردەكەن بۆ دروستكردنی بەربەست و ڕێگری و فەرزكردنی دیفاكتۆیەك كە رێگر بێت بۆ ھەر چارەسەریەكی ئیداری كە لەم ناوچانەدا ئەنجام بدرێت”.
سەرچاوەی سود لێوەرگیراو:
نھار
ارینا
فارس نیوز
اتجاە و ایلاف
سكای پرێس