پەكەكە لە شنگال فەرماندەیەكی پێشمەرگەی تیرۆر كرد
خواكوڕك
فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال لە رووداوێكی تەمومژاوی دا تیرۆر دەكرێت، قاسم شەشۆش دەلێت گۆمان دەكرێت كە ئەو فەرماندەیە لەلایان هێزەكانی پەكەكەوە، لە شنگال تیرۆر كرابێت، دەلێتپارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” دەستی لە شەهیدکردنی بەرپرسی هەواڵگریی فەوجی 10ی فەرماندەیی شنگالدا هەیە، چونکە ئەو ناوچەیەی تێیدا شەهید کراوە، سنووری پەکەکەیە.
فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە فەرماندەیی شنگالی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەوەشی بۆ ماڵپەری باس ئاشكرا كردووە”پێش چەند ڕۆژێک، شێخ نەواف، یەکێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە لە نزیک مەزارگەی “شەرەفەدین” لە شنگال، شەهید کراوە. ڕوونیشی کردەوە: زۆرجار ئێمە داوامان لە شێخ نەواف دەکرد کە بە تەنیا هاتوچۆ نەکات، بەڵام ئەو هەر بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی هاتوچۆی دەکرد”.
قاسم شەشۆ لەبارەی شوێنی شەهید كردنی فەرماندەكە دەشلێـ” ئەو شوێنەی فەرماندەکەی پێشمەرگەی تێدا شەهید کراوە، هەمان ئەو شوێنەیە کە ماوەیەک لەمەوبەر دوو فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆکی تێدا شەهید کرا و ناوچەکە لەژێر دەسەڵاتی پەکەکە دایە. ڕوونیشی کردەوە، تائێستا لێکۆڵینەوە لەسەر شەهیدکردنی شێخ نەواف بەردەوامە و گوتی: “هەموو گومانەکان بەو ئاراستەیە کە شێخ نەواف لەلایەن پەکەکەوە شەهید کراوە، چونکە لە سنووری ئەواندایە و بەرپرسی هەواڵگریی فەوجی 10ی فەرماندەیی شنگالی پێشمەرگە بووە، بەڵام ئێمە چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین”.