ئەرسەڵان بایز بۆ میدیاكانی سلێمانی:باس لەتەنكەرە نەوتە قاچاغەكانو كارگەو پرۆژە گەورەكان بكەن

خواكوڕك
نووسینەگەی ئەرسەڵان بایز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی كە گوایە ناوبراو بۆتە پارتی و چۆتە هەولێر روونكردنەوەیەك دەدات و دەلێت”ماوەیەكە جار جارە هەندێك قەڵەمی لەرزۆك، لەلاپەڕە زەردەكانی سایتەكانیان، تەنیا بۆ ڕەواجی بڵاوكراوەكانیان بەناهەقو دوور لەڕاستی درۆو بوختان هەڵدەبەستن”.
نووسینەگەی ئەرسەڵان بایز دەشلێــ”هەتا ئەو رۆژەی جەنابی مام جەلال ئەمريپێكرد ماڵی خۆیو مەكتەبی رێكخستن بباتەوە هەولێر، ئەو هەر لەو خانووە ژیاوە، جیا لەسوپاسو مەمنونییەتیش بۆ خەڵكە تێكۆشەرەكەی شاری سلێمانی تەنیا یەك گلەیی لێیان نەبووە، چ جای كە پەروەردەی سەرەتایی سیاسی ئەو لەسەر دەستی خاڵە شەهابی شێخ نوری بوو بێت، بۆیە ئەو درۆیەی بەزمانی ئەو هەڵبەستراوە لەچەواشەكردنو ڕشتنی ڕقێكی پەنهانی نەزۆك هیچ بنەمایەكی تری نییە، چونكە ئێستاش ماڵێكی هەر لەسلێمانییەو مانگانە چەندین شەو لەوێ دەژی”.
ئەو نووسینەگەی ئەندامەی مەكتەبی سیاسی دەشلێــ”لەكۆتایی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو ئەرسەلان بایز بەپارەی خۆی كەلاوە خانووێكی لەگەڕەكی ئاشتی شاری سلێمانی كڕی، ماڵیان ئاوابێ سەد جار جەنابی مام جەلالو هێرۆخان لەڕێگای كۆمپانیای نەورۆزو بەسەرپەرشتی ئەندازیاران كاك تەیب جەبارو زیرەك ئیسماعیل سەرهەنگ بۆیان نۆژەن كردەوە”.
لە كۆتایشدا نووسینەگە ئەندامی مەكتەبی سیاسی دەشلێـ كە ئەگەر “ئەو قەڵەمە لەرزۆكانە لەخەمی برسییەتی خەڵكو میللەتو یەكڕیزی نەتەوەی كوردن، هەقە لەجیاتی درۆ هەڵبەستن شتە ڕاستەكان بنووسنو باس لەتەنكەرە نەوتە قاچاغەكانو كارگەو پرۆژە گەورەكان بكەن، نەك درۆ هەڵبەستنو باس كردنی خانووی شەخسی مرۆڤێك هەروەها دەشلێـ” بێگومان ئەو كەسو سایتەش ڕووبەڕووی دادگا دەكەینەوە، كە ئەو درۆیەیان هەڵبەستووە”.