بەرپرسێكی باڵای یەكێتی: دۆخی ئەمنی چەمچەماڵ زۆر مەترسیدارە

خواكوڕك

بەرپرسێكی باڵا یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە چەمچەماڵ رایدەگەێنێت، دۆخی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ زۆر مەترسیدارە، پێویستە باری نائاسایی تێدا رابگەێنرێت، دەلێت چونكە دۆخەكە لەزۆر رووەوە جێگای مەترسیدارە، دەلێت دەبێت هەنگاوی خێرا بنرێت”.

بەرزان ئەحمەد كوردە بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە قەزای چەمچەماڵ بەرووداوی راگەیاندووە، دۆخی چەمچەماڵ زۆر مەترسیدارە، دەلێت”ئێستا سەرقاڵی ئەوەین لە بەرپرسانی پێشمەرگە ‌و كەسانی سەربازی ئەمنی حیزبەكان ‌و خەڵكی ناوچەكە هێز دروستبكەین بۆ پاراستنی ئەمنییەتی گەڕەك ‌و كۆڵانەكان، ئێستا دەستمان پێكردووە ئەمنییەتی هەر ناوچەیەك بە چەند كەسێك سپێردراوە تاوەكو حكومەت چارەسەرێك دەدۆزێتەوە دەشلێــ”ئەگەر ئەوان لێپێچینەوەیان هەبوایە، دۆخەكە نەدەگەیشتە ئەوەی ئێستا هەیە، هەرچەند  هەفتەیەكە دۆخەكە تاڕادەیەك ئارامە، بەڵام ئەگەر چارەسەری بەپەلە نەكرێت دووبارە مەترسییەكان زۆر دەبنەوە”.

لەبارەی دۆخی مەترسیداری شارۆچكەكە بەرپرسەكەی یەكێتی ئاماژە بەوەش دەكات، نەك دۆخی ئەمنی بەتەنیا، بەڵكو لە چەمچەماڵدا خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەك ئاو‌ و كارەباش زۆر خراپە ‌و گوتی: “بەداخەوە ئێستا هەندێ‌ لە خەڵكی چەمچەماڵ گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە بڵێن، هەر گیانمان پارێزراو بێت، كێشە نییە، با خزمەتگوزاییەكان هەر كەم بێت”.

Back to top button