گوتەبێژە نوێیەكەی یەپەگە راهێنانی سەربازی لە دیمەشق پێكراوە

خواكوڕك 

رێدور خەلیل گوتەبێژی هێزەكانی یەپەگە، لەلایان هێزێكی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ شوێنێكی نادیار دەرفێنرێت، پاشان ئەو هێزە گوتەبێژێكی نوێ لە شوێنی رێدور خەلیل دادەنێت، كە مەشق و راهێنانی لە دیمەشقەوە پێكراوە، ئەندامێكی ئەنەكەسێش دەلێت”پەکەکە بەھۆکارێکی نادیار ڕێدور خەلیل، گوتەبێژی یەپەگە لە پۆستەکەی دوور دەخاتەوە و ئێستاش شوێنی نادیارە”.

ئیسماعیل حەمید بادینی ئەندامی دەستەی خۆجێیەكانی عامودای ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لەسوریا رادەگەێنێت”پەکەکە، کەسێکی بەناوی نووری مەحموود، کە بە کاروان ناسراوە، پێشووتر بەرپرسی دەروازەی سنووری سیمێلکا بووە، ماوەیەکی زۆر چووەتە دیمەشق و لەوێ مەشقی سەربازی کردووە و ماوەیەکی زۆریش لە جی پی ئێسی دەزگای ھەواڵگری سووریا کاری کردووە، لەماوەی رابردوو دەیان گەنجی ئەنەکەسەی ڕفاندووە، کەسێکی زۆر توندە و گوێڕایەڵی فەرمانی پەکەکەیە هەروەها ئەوەش ئاشكرا دەكات”ناوبراو کاتی خۆی خەڵکی کۆدەکردەوە بۆ سنووری باشووری کوردستان و تێکدانی خەندەقەکانی باشوور”.

شایانی باسە پاش دیار نەمانی رێدورخەلیل پارتی كرێكارانی كوردستان كەسێكی لەجێگای رێدور خەلیل داناوە، كە پەیوەندی زۆری باشی لەگەڵ حكومەتی سوریا هەیە، بەگوێرەی زانیاریەكان، دەستی هەیە لە رفاندنی بەدەیان گەنج و كادیری حزبە كوردیەكان”.

 

 

 

Back to top button