دۆناڵد ترەمپ لەبارەی مانگی رەمەزانەوە بزانە چی دەلێت
خواكوڕك
سەرۆكی ویلایەتی یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە، پەیامێكی ئاراستەی مسوڵمانانی جیهان كردوو و داوا دەكات سەركۆنەی تووندووتیژی بكەن، دەلێت”ئەم کارانە پێچەوانەی گیانی مانگی رەمەزانن”.هەروەها راشیگەیاندوە: “ئەم جۆرە هێرشانە ئێمە زیاتر لە سەر لەناوبردنی تیرۆریستان و دونیابینییان سوورتر دەکات”.
پەیامی دۆناڵد ترەمپ كە لەلایان كۆشكی سپییەوە بڵاو كراوەتەوە تێیدا هاتووە، بەناوی سەرۆك و گەلی ئەمریكاوە پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزانتان لێدەكەن، داواش دەكات گیانی مانگی رەمەزان، بە لەناو بردنی تووندووتیژی بەهێز بكەن، دەشلێــ” ئێمە زیاتر لەسەر لەناو بردنی تیرۆرستان و دونیابینییان سورتر دەبین”.
هەر لەبارەی مانگی رەمەزانەوە، دۆناڵد ترەمپ كە كۆشكی سپی بڵاوی كردۆتەوە داوا لە مسوڵمانان کردووە لەم مانگەدا هەموو هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ تا “نەوەکانی داهاتوو بتوانن لە تووندوتیژیی تیرۆریستە شەڕخوازەکان بە دوور بن و لە ئارامی و ئاشتیدا بژین”.