كێ دانە غازی هێنا كوردستان بۆ یەكەم جار نهێنیەكە ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك 

بۆ جارێكی تر بابەتی داناغاز لە میدیاكانی یەكێتی و گۆڕاندا، بۆتەوە بابەتی رۆژانە و ئەمەش لە سەرچاوەیەكی ماڵپەری بەریتانیاوە گواسراوەتەوە، كە كۆمپانیای دانە غاز داوای لە دادگایەكی فیدراڵی واشنتۆن دی سی پایتەختی ئەمریكا كردووە، كە بریارێكی دادگای و نێودەوڵەتی لەبدەن، پشتراستبكاتەوە حكومەتی هەرێم ناچار بكات، بە پێدانی بڕی مالیارێك و 963 ملیۆن و 370 هەزار و 320 دۆلار بە كۆمپانیاكە”.

ماڵپەرە ئەلمانیەكە، ئاماژەی بەوەش داوە، دانە غاز لەبەرامبەر ناكۆكیە بەردەوامەكانی لەسەر رێكەوتن لەگەڵ حكومەتی هەرێم، داوای قەرەبوو دەكاتەوە، ئەم كۆمپانیایە هەموو داواكانی بردۆتە دادگای ئەمریكی و بەریتانی، لەبەرامبەر هەرێمی كوردستان، پێشتری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەبارەی دۆسیەكانی دانە غاز بڵاو كراوەیەكی بڵاو كردەوە، تێدا رایگەیاند، بەشێكی داواكاریەكانی دانە غاز هۆكاری قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان، كە بەشەحەقی خۆیەتی، بەڵام ئەوانی تر زێدەرۆیی ئەو كۆمپانیایە، كە لەهیچ دادگایەك نەیتوانیوە ئەم دۆسیە ساخ بكاتەوە”.

دانەغاز تاكە كۆمپانیا بوو كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان هێنا بۆ كوردستان، بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە لە شێوازی (عەقدە)كەی كە لەگەڵی كراوە، كێشەیەكی زۆر هەیە، نەزانینی تەرەفی بەرامبەر بە دانەغاز لە عەقدەكەدا، زۆر بەروونی دیارە، بۆیە دانە غاز بۆتە كێشە بەسەر هەندێك خاڵدا لە سنوری ناوچەی جوگرافیای پارێزگای سلێمانی، بەڵام ئەو كە كۆمپانیاكە هەیەتی لەلایان وەزارەتی سامانە سروشتیەكان سنور دار كراوە، چونكە پێش پرۆسەی خۆماڵی كردنی نەوت، ئەو عەقدەكراوە، لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەی سلێمانی ئەو عەقدە كراوە، كە ئێستا كۆمپانیاكە بەسود وەرگرتن لە ناشارەزایی تەرەفەی بەرامبەری كە عەقدەكەی لەگەڵ كردووە، دەیەوێت كێشە دروست بكات، تاوی زێدەرۆیەكانی بدات لەسەر ئەو كێلگانە”.

Back to top button