مایكڵ گۆنتەر: هیچ هەوڵێک نەبووە کە من ئاستەنگم بۆ دروستبکرێت و رێگری لە قسەکانم بکرێت

خواكوڕك 

پاش پێشكەش كردنی گوتارەكەی لەكۆنفراسی زانستی زانكۆی كوردستان، پرۆفیسۆر مایكڵ گۆنتەر، لێكۆڵەر و مامۆستای زانكۆی ئەمریكا دەلێـ”. لە گوتارەکەیدا لە کۆنفرانسی زانستی زانکۆی کوردستان هەندێک رەخنەی لە هەرێمی کوردستان گرتووە، لەکاتێکدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسەکەدا ئامادەبووە و هەوڵی نەداوە ئەو رابگرێت، لەکاتێکدا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا ئاسان نییە کەسێک رەخنە لە بەرپرس و حکومەتەکان بگرێت.ئەو دەڵێت: “ئەو هەڵوێستەی بەرز دەنرخێنم هەروەها دەشلێـ” حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی سەربەخۆیی هەنگاو دەنێت بەڵام دەبێت بە لێزانی و وریاییەوە ئەو هەنگاوە بهاوێژرێت”.

پرۆفیسۆر مایكڵ گۆنتەر لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ رووداو، لەبارەی رەخنەكانی لەدەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان كە لەكۆنفراسی زانستی زانگۆی كوردستان گرتبووی، دەلێــ” وەک دۆستێکی کورد بەشداریم کرد، بۆ یەکەمین جار کە چاوم بە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کەوت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1993 ، من کارەکانی ئەوم پەسندکردووە ، هەروەها بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی من لەبارەی کوردەوە کردوومە، هەوڵمداوە لایەنە ئەرێنییەکان و لایەنە نەرێنییەکان پێکەوە کۆمێنتیان لەسەر بدەم. چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڕاستەی سەربەخۆیی هەنگاو دەنێت سەربەخۆییش پرسێکە کە پێویستە بە لێزانی و وریاییەوە هەنگاوی بۆ هەڵبگیرێت، هەروەها  رەتیکردەوە لەسەر ئەو قسانەی هیچ ئاستەنگێکی بۆ دروستبووبێت دەلێـ”من پێموایە ئەو پێشنیازانەی لەلایەن دۆستانی کوردەوە دەدرێت دەبێت پێشوازی لێبکرێت ، لە کۆنفرانسەکەدا هەندێک رەخنە هەبوو کە من گوتم ، سەرۆکوەزیران لەوێ دانیشتبوو گوێی لە من گرت و تەنانەت هەوڵیشی نەدا من رابگرێت لە قسەکانم ، ئەوە لەکاتێکدایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاسان نییە رێگەبدرێت کەسێک ئاوا قسە بکات و رەخنەی لێبگیرێت و رانەگیرێت”.

هەروەها پرۆفیسۆر مایكڵ گۆنتەر دەشلێــ”هیچ هەوڵێک نەبووە کە من ئاستەنگم بۆ دروستبکرێت و رێگری لە قسەکانم بکرێت ، دووجار پێشنیازکرا کە پێویستە قسەکانی من کۆتایی پێبهێندرێت ، بەڵام من گوتم نەخێر شتی زیاترم هەیە بۆ گوتن ، رێگەیشم پێدرا قسەکانم بکەم و هەموو قسەکانم تەواوکرد. ئەوە حکومەت نەبوو کە بە من بڵێت بوەستە بەڵکو رێکخەرانی کۆنفرانسەکە دەیانەویست کۆنفرانسەکە بەردەوام بێت. هیچ هەوڵێک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان نەدرا بۆ رێگری لە قسەکانم”.

مایکڵ گۆنتەر  لەبارەی قسەكانی و رەنگدانەوەی نێچیرڤان بارزانی دەشلێـ”من قسەم دەکرد و سەرۆکوەزیران لەوێ دانیشتبوو و سەیری دەکردم ، سەرۆکوەزیران زۆر زۆر هانی منی دەدا کە بەردەوام بم لە قسەکانم ، وە من ئەوە زۆر بەرز دەنرخێنم ، پێموانییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێگە بە کەسێک بدرێت بەو شێوەیە قسەبکات، پێموایە ئەمە لایەنێکی زۆر زۆر ئەرێنی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ئاستی دیموکراسیدا”.

Back to top button