لاهور تاڵەبانی هەرەشەی كوشتن لە فەرەیدوون عەبدولقادر كردووە ناوبراویش بەپەلە كوردستانی جێهێشتووە

خواكوڕك 

ماڵپەرێكی سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەزاری سەرچاوەیەكی بێ (ناو) ئاشكرای كردووە كە شەڕە  قسە لەنێوان لاهور تاڵەبانی و فەرەیدوون عەبدولقادر دروست بووە، لە ئەنجامی ئەو شەڕە قسەیەدا، فەرەیدوون عەبدولقادر لەبەر هەرەشەكانی لاهور تاڵەبانی كوردستانی جێ هێشتووە، بەرەو ئەوروپا هەڵاتووە”.

بەپێی زانیاری میدیاكەی یەكێتی، پاش قسەكردن لەسەر دۆخی یەكێتی و بابەتی رێكەوتن لەگەڵ پارتی كە لەمیدیاكاندا باسی لێوە كردووە، لاهور تاڵەبانی برازای جەلال تاڵەبانی بەنامە شەڕە قسەیان لەگەڵ كردووە، لەئەنجامدا، فەرەیدوون عەبدولقادر بە لاهور تاڵەبانی گوتووە، ئەوە ئێمە دروستمان كرد ئێوە بەحازری هاتنە سەر سفرە، لەوەڵامدا، لاهور تاڵەبانی كە كەسی یەكەمی دەزگای زانیاری یەكێتیە, هەرەشە لە فەرەیدوون عەبدولقادر دەكات و ناوبراویش كوردستان بەرەو ئەوروپا جێ دێلێت”.

سەرچاوەكەی شارپرێسی  سەر بە باڵە جیاوەزاكانی یەكێتی، ئاشكراشی كردووە، دەلێت دوای ئەو دیمانە و لێدوانانەی لەگەڵ چەند میدیایەك كردووە گفتوگۆی تووند تا ئاستی هەرەشە گوشتن، لەنێوان فەرەیدوون عەبدولقادر و لاهور تاڵەبانی دروست بووە، گفتوگۆیە تووندەی لەنێوانیان روویداوە، لەرێگای نامەوە بووە،پاشان فەرەیدوون عەبدولقادر گوتویەتی ئێمە كردوومانەو ئێوە هاتوونەتە سەر حازری”.

ماڵپەرەكە، كە جارێك بەناوی زانیاری بڵاوی كردۆتەوە و جارێكیش بەناوی سەرچاوەك پێی راگەیاندووە، بڵاوی كردۆتەوە بەڵام پێدەچێت، زانیاری بێت لەلایان باڵێكی سەر بەو دوو كەسە بەوانەوە درابێت، دەلێـ” لەوەڵامی ئەو نامەیەدا لاهور شێخ جەنگی، كە برازای جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتیشە، “نامەیەكی توندی بۆ ناردووەو ئەویش دوای ئەو نامەیە هەستی بەمەترسی كردووەو بەپەلەو بەنهێنی هەرێمی كوردستانی جێهێشتووەو گەڕاوەتەوە بۆ ئەوروپا”.

هەر لەسەر هەمان بابەت، ماڵپەری فەرمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان،  (كوردیو) دەقی نامەكە بڵاو دەكات كە بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە”.

دەقی نامەکەی لاهور تاڵەبانییە بۆ فەرەیدوون عەبدولقادر:
من نازانم چیم لە تۆ کردووە کە وا دەکەیت بەرامبەر من، بەڵام دەزانم کێ و چی لایەنێک ئاراستەت دەکات بۆ تێکدانی دۆخی YNK، من لە دەرەوەی کوردستانم و دڵنیابە کە هاتمەوە حیسابی خۆم لەگەڵ جەنابەت تەسفیە دەکەم.
لە بەرامبەر ئەو نامەیەدا، فەرەیدوون عەبدولقادر، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە نامەیەکدا وەڵامی لاهور تاڵەبانی داوەتەوە کە تێیدا هۆشداری پێ داوە کە سەرجەم سنوورەکانی بەزاندووە و جەختی لەوە کردۆتەوە کە هێشتا خۆی بە خاوەنی یەکێتی دەزانێت و بە لاهور تاڵەبانی دەڵێت: بڕۆ هەڕەشە لەو دوژمنانە بکە کە بۆ کورد و کوردستان مەترسین.
دەقی نامەکەی فەرەیدوون عەبدولقادرە بۆ لاهور تاڵەبانی:
لە زانکۆی ئەمریکی مەشغول بووم، تۆ سنوورت بەزاند، سنووری بەهاکان و گەورە و بچووکی، تۆ شایستەی ئەو پۆستە نیت کە بە خوێنی شەهیدەکان و خەباتی ئێمەمانان وەرتگرتووە کە هەڕەشەی پێ لە تێکۆشەرەکانی بکەیت، لای من تۆ هێشتا هەرزەیت، من خاوەنی YNKم بەڵام تۆ میوانی، تۆ لە کوێ بوویت کە من و هەڤاڵانم لە گەردەلوولی تۆڵەدا بوارمان ڕەخساند ببیتە لێپرسراو، من تەنیا بەرژەوەندیی گەلەکەم ئاراستەم ئەکات بەڵام تۆ!
بڕۆ هەڕەشە لەو دوژمنانە بکە کە مەترسین لەسەر کورد و کوردستان، تۆ لێت تێک چووە من ئەو تێکۆشەرەم نەک لە تۆ، لە دوژمنە بەهێزەکان نەترساوم.

Back to top button