رووسیا پەیوەندی نێوان داعش و یەپەگە ئاشكرا دەكات

خواكوڕك 

وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاشكرای كردووە، كە فرۆكە و هەڵیكۆپتەرەكانی هێزێكی ئاسمانی رووسیا و یەكەكانی هێزی تایبەتەكان، هێرشی چڕیان بۆ سەر كاروانێكی تیرۆرستانی داعش لە رەقە ئەنجامداوە،كە بەهۆی رێكەوتن لەگەڵ یەپەگەوە داعش دەیەویست چەكدارەكانی لە رەقەوە بباتە دەرەوە، بەو  بۆردومانانەی رووسیاش رێكەوتنەكەی لەگەڵ داعش تێكشكاوە”.

ئاژانسی سپوتینك لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاندووە، رۆژی 25ی 5ی 2017 فرۆكەكانی رووسیا كاروانێكی گەورەی چەكدارانی داعشیان بۆردوومان كردووە كە لە 39 ئۆتۆمبێلی جۆڕی پیك ئاب و بەچەكی قورسەوە لەشارەی رەقەوە بۆ تەدموور دەرۆیشتن، هەروەها ئاشكراشی كردووە، كە بەهۆی بۆردوومانی فرۆكەكانیان، 32 ئۆتۆمبێلی داعش بەچەكی قورسەوە سوتێنراون و زیاتر لە 120 چەكداری داعش كە لەگەڵ كاروانەكە دابوون، كوژراون”.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە جەخت لەوەش دەكاتەوە كە رێكخراوی تیرۆرستی داعش لەگەڵ هێزەكانی یەپەگە لەسوریا رێكەوتوون، بۆ ئەوەی چەكدارانی داعش بچنە دەرەوە لە شاری رەقەوە بۆ تەدموور، دەلێـ، بەڵام فرۆكەكانی رووسیا رێگایان بەو هەنگاوە بەپەلەیە گرتووە، شەكەستیان بە رێكەوتنەكەی پەیەدە و داعش هێناوە، هێمای بۆ ئەوەش كرد، ئێستە تەواوی هۆكارەكانی هەواڵگری و چاودێری لەسەر ڕێگەكانی هەڵاتنی چەكدارانی داعش لە ڕەقە بە چڕی چاودێری خراوەتە سەر و فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان 24 سەعات چاودێرییان دەكەن، چونكە ئامانجی داعش ئێستا بە تەواوی ڕوونە و ئەوان بە ڕێككەوتن لەگەڵ كورد دەیانەوێ ڕەقە چۆڵ بكەن و ڕوو لە تەدموور بكەن”.

بەگوێرەی زانیاریەكان، هێزەكانی داعش بۆ ئەو شارە بەرێكەوتوون، كە سوپای بەشار ئەسەد بەهاوكاری هێزی ئاسمانی رووسیا، توانی لە مانگی 3ی 2016 توانیان تەدمووری لەتیرۆرستانی داعش بستێنەوە، كە ئێستا وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەلێت، چەكدارەكانی داعش بەرێكەوتن لەگەڵ یەپەگە، ویستوویانە لە رەقەوە بەرەو تەدموور بچن”.

Back to top button