قاسم شەشۆ: گومان دەكرێت پەكەكە فەرماندەكەی پێشمەرگەی شەهید كردبێت

خواكوڕك
دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لەنێوان دوو بازگەی پارتی كرێكارانی كودرستان دوو پێشمەرگەی خۆبەخشی خەلكی شاری دهۆك لە شنگاڵ تیرۆر كران, هەفتەی رابردوو بەر پرسی هەوالگری فەوجی دە تیرۆر ركا , فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە فەرماندەیی شنگالی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئەوەی ئاشكرا كرد كە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەستی لە شەهیدكردنی بەرپرسی هەواڵگریی فەوجی 10ی فەرماندەیی شنگالدا هەیە، چونكە ئەو ناوچەیەی تێیدا شەهید كراوە، سنووری پەكەكەیە.
قاسم شەشۆ، فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال ڕاگەیاند، پێش چەند ڕۆژێك، شێخ نەواف، یەكێك لە فەرماندەكانی پێشمەرگە لە نزیك مەزارگەی (شەرەفەدین) لە شنگال، شەهید كراوە. ڕوونیشی كردەوە: ”زۆرجار ئێمە داوامان لە شێخ نەواف دەكرد كە بە تەنیا هاتوچۆ نەكات، بەڵام ئەو هەر بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی هاتوچۆی دەكرد“.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەو شوێنەی فەرماندەكەی پێشمەرگەی تێدا شەهید كراوە، هەمان ئەو شوێنەیە كە ماوەیەك لەمەوبەر دوو فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگەوبانی دهۆكی تێدا شەهید كرا و ناوچەكە لەژێر دەسەڵاتی پەكەكە دایە. ڕوونیشی كردەوە، تائێستا لێكۆڵینەوە لەسەر شەهیدكردنی شێخ نەواف بەردەوامە و گوتی: ”هەموو گومانەكان بەو ئاراستەیە كە شێخ نەواف لەلایەن پەكەكەوە شەهید كراوە، چونكە لە سنووری ئەواندایە و بەرپرسی هەواڵگریی فەوجی 10ی فەرماندەیی شنگالی پێشمەرگە بووە، بەڵام ئێمە چاوەڕێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەكەین“.
لەلایەن خۆیەوە مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال ڕاگەیاندووە: ”تا ئەو كاتەی پەكەكە لە شنگال بێت، ئاڵۆزی و ئاژاوە بەردەوام دەبێت، ئێمە زۆرجار داوامان كردووە كە پەكەكە دەڤەرەكەمان جێبهێڵێت، بۆ ئەوەی كاری تێكدان و كوشتن لەو ناوچەیە ڕوونەدات“.
جەختیشی لەوە كردەوە كە دەزگا ئەمنییەكان لە لێكۆڵینەوەكانیان لەبارەی شەهیدكردنی شێخ نەواف بەردەوامن و دووپاتی كردەوە: ”داوا دەكەین هێزە نایاساییەكان لە شنگال بكشێنەوە“

Back to top button