داعش لە چیای حەمرین ویلایەتی جەبەل دروست دەكات

خواكوڕك
قەزای حەویجە سەربەپارێزگای كەركوكەو بە دووری (55) كم دەكەوێتە باشوری ڕۆژئاوای كەركوك و لە 10ی حوزەیرانی 2014 لەلایەن داعشەوە دەستی بەسەرداگیراوەو لە ئیستاشدا داعش چەكدارەكانی دەگوازێتەوە بۆ قەزای حەویجە و لە چیای حەمرینیش ویلایەتی جەبەل دروست دەكات بۆ شوێنگرەوەی داعش .
ئەمڕۆ شەمە 27ی ئایاری 2017 “لیوا هیوا عەبدوڵا ” جێگری فەرماندەی میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە لە باشوری كەركوك ڕایگەیاند ” داعش لە دوای شكستەكانی لە موسڵ ، هێزەكانی ڕەوانەی حەویجە دەكات ، بە پێی زانیارییە هەواڵگرییەكان ، ئێستا ڕێزخراوی تیرۆریستی داعش ویلایەتێكی نوێی لە چیای حەمرین بە ناوی (ویلایەتی جەبەل ) دروستكردووە “.
جێگری فەرماندەی میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە لە باشوری كەركوك ڕاشیگەیاند ” رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێزەكانی لە سنوری حەمرین و حەویجە كۆكردووەتەوەو هەوڵ ئەدات چەكدارەكانی ڕەوانەی حەویجە بكات ، توانای شەڕكردنی بەرەییان نەماوە و شەڕی پارتیزانی ئەنجام ئەدەن “.

Back to top button