پاش مردنی باوكیان چیاو نما پلەو پۆستی حزبیان پێ دەدرێت

خواكوڕك
پاش كۆچی نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ، ئێستا لە ناو بزوتنەوەكەدا هەوڵێك لە ئارادایە بۆ ئەوەی خانەوادەی ڕێكخەری كۆچكردوو نەوشیروان مستەفا لە ناو بزوتنەوەی گۆڕاندا جێگەی بكرێتەوە.
بە پێی زانیارییەكانی (خواكوڕك) لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان هەوڵێك لە ئارادایە بۆ هاتنە پێشەوەی (چیاو نما) ی نەوشیروان مستەفا ، ئەو پێشنیارەش لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی گشتیەوە كراوە و بە باشیان زانیوە نەوەكانی نەوشیروان مستەفا بۆ پلەی حزبی بەرز بكرێنەوە .
خواكوڕك بەوەشی زانیوە كە لەپاش ئەو پێشنیارەی جڤاتی نیشتیمانی گشتی (چیا نەوشیروان مستەفا ) دەبێتە ئەندامی خانەی ڕاپەراندن واتە (مەكتەبی سیاسی ) بزوتنەوەی گۆڕان ، خانەی ڕاپەڕاندن پێكدێت لە (قادری حاجی عەلی و حەمەتۆفیق رەحیم و عوسمانی حاجی مەحمود و عومەری سەید عەلی ) هاوكات بە پێی زانیارییەكان (نما نەوشیروان مستەفا ) ش دەبێتە ئەندامی گشتی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان .

Back to top button