سكرتێری گشتی ناتۆ باس لە پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە دەكات
خواكوڕك
دوای دروستكردنی هاوپەیمانیەتیەكی نێو دەوڵەتی دژی داعش, هەفتەی رابردوو ناتۆ بڕیار دا بچێت نێو هاوپەیمانێتی دژ بە داعش, سكرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند كە هاوكاری زۆری هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستانیان كردوە لە دژی رێكخراوی داعش.
لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا یەنیس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ھاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) رایگەیاند ناتۆ چووەتە ناو هاوپەیمانیەتی دژی رێكخراوی داعش، جەختیشكردەوە كەداعش لەمەودوا زیاتر دەكەوێتە ژێر فشارەوە.
سەبارەت بە هاوكاریكردنی پێشمەرگە سكرتێری ناتۆ ئاماژەی بەوەشكرد كە ژمارەیەك لەوڵاتانی ئەندامی ناتۆ هاوكاری باشی پێشمەرگەیان كردوەو هاوكارییەكانیش بۆ دژایەتی داعش.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردوە ولاتانی ئەندامی ناتۆ لەبواری مەشق و راھێنان و پێدانی چەك و پێداویستی