رۆژنامه‌یه‌كی توركی وورده‌كاری پیلانێكی ئێرانی دژی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
خواكوڕك
رۆژنامه‌یه‌كی توركی وورده‌كاری پیلانێكی ئێرانی دژی حكه‌مه‌ت و دام و ده‌زگا شه‌رعیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات و په‌كه‌كه و گۆڕان و یه‌كێتی به جێبه‌جێكاری پیلانه‌كه ناو ده‌بات.
رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی توركی، له‌دوا ژماره‌ی بڵاكراوه‌ی خۆیدا پیلانێكی میدیایی و سه‌ربازی فراوان دژی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی هه‌رێم بڵاوكردۆته‌وه و هاتووه ” به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌میل بایك، گۆڕان و په‌كه‌كه و یه‌كێتی له قه‌ندیل كۆبوونه‌ته‌وه و به‌پرسانی باڵای هه‌ر سێ حزبه‌كه به‌شداریان تێداكردووه”
به‌پێی قسه‌كانی رۆژنامه‌كه بێت هه‌رسێ لایه‌ن بڕیاریان داوه دژایه‌تی حكومه‌ت و خودی سه‌رۆك بارزانی و حزبه‌كه‌ی بكه‌ن. هەر سێ لایەن رێككەوتوون لەسەر هەوڵدان بۆ شكستپێهێنانی حكوومەتی كوردستان و تەنانەت باسی ئەوەشیان كردووە ئەگەر رێگەچارە ئاشتییەكان بە ئامانجی نەگەیاندن ئەوا هەوڵی كودەتا بدەن بەسەر حكوومەتی كوردستاندا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، پارتی كرێكارانی كوردستان بە هاوكاری یەكێتی و گۆڕان دەیەوێت باكوری عێراق بە ناوچە كوردییەكانی سووریا ببەستێتەوە و هەموو ناوچەكە بخاتە ژێر دەستی ئێران و لە بەرژەوەندی سووریا هاوكێشەكە یەكلا بكاتەوە.
له‌باره‌ی ستراتیژی پیلانه‌كه و ئامانجه‌كانی نووسیویه‌تی: ئەوان لە میانی كۆبوونەوەكە جگەلەوەی باسی هەوڵەكانی خودی خۆیان كردووە تا لە ناوخۆ بارزانی و حزبەكەی لاواز بكەن و حكوومەتەكەی شكست پێ بێنن، رێككەوتوون كە لەگەڵ ئێران و ئەسەد گفتوگۆ بكەن بۆ بەیەكەوە بەستنەوەی سووریا و عێراق لە هەرێمێكدا لە ناوچە كوردییەكانی ئەو دوو وڵاتە.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: په‌كه‌كه نیگه‌رانه له هه‌وڵی تێكدانی نێوانی توركیا و كوردستان. بارزانی و حكوومەتەكەی نایانەوێت شەڕ لە نێوان توركیا و كورد هەبێ و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ببنه قوربانی ململانێكانی په‌كه‌كه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بارزانی دۆستی ئەمەریكایە و لە هاوكێشە ناوچەییەكانیش خۆی بۆ هیچ لایەك یەكلا نەكردووەتەوە، بەڵكو مامەڵە لەگەڵ هەمووان دەكات.