راوێژكارێكی پەرلەمان: دەبێت لەماوەی شەش مانگ وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم دیاری بكرێت

خواكوڕك 

راوێكارێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەێنێت، نابێت چیتر ئەو پرسی ریفراندۆم دوا بكەوێت، چونكە كاتەكە لەبەرژەوەندی كورد نیە، هەروەها دەشلێـ”زۆر گرنگە کاتەکەی دیاری بکرێت، چونکە ئەگەر ریفراندۆم نەکرێت، دەسکەوتی گەورەمان لەدەست دەچێت”.

راوێژكاری پەرلەمانی كوردستان د. مەدحەت سلێمان، رایدەگەێنێت، دوای ھاتنەوەی بارزانی، زۆر گرنگە کۆبوونەوە لەنێوان حزبەکان بکرێت و بارزانیش سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە بکات، لەوێش بڕیار بدرێت بەشێوەیەکی خێرا کاتی ڕیفراندۆم دیاری بکرێت، چونکە ناکرێت ئەو پرسە دوابخرێت، لەبەرئەوەی دەبێت کات بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن بدرێت، تا ماوەی شەش مانگ کارەکانی خۆی بکات”.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەیەكە هەردوو حزب” پارتی و یەكێتی” رایانگەیاندووە، كە ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجام دەدرێـت، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی كۆی لایانەكانیان كرد بۆ دیاری كردنی نوێنەر لە كۆمیتەی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەكوردستاندا”.

Back to top button