ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌م شاره‌ روویدا و كوژراو برینداری زۆر هه‌ن

خواكوڕك

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 28/5/2017 دووه‌م رۆژی ره‌مه‌زان، له‌ شاری دیاله‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز روویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كوژراو و بریندار هه‌یه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاست شاری به‌عقوبه‌ بووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌نته‌ری پارێزگای دیاله‌، له‌ بازگه‌یه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بووه‌، كه‌ خۆكوژێك به‌ بۆمبی خۆكوژی خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 14كه‌سی تریش بریندار بوون.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بیت” تا ئێستا هیچ رێكخراوێكی تیرۆریستی به‌رپرسیاره‌تی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

 

Back to top button