داعش و حه‌شدی شه‌عبی پێكه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان

خواكوڕك

شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش له‌ گوندی حلێوه‌ی بچوك هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌توندی وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام چه‌كدارانی جه‌شدی شه‌عبی رێگا خۆشكه‌ر بوون بۆ هێرشی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و پێشیان به‌ هێرشی داعش نه‌گرتووه‌.

(محه‌مه‌د فایه‌ق) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قائیمقامییه‌تى خورماتوو، ڕایگه‌یاندوه‌” ئه‌مشه‌وی رابردوو  نزیك كاتژمێر 11 چه‌كدارانى داعش له‌ گوندى حلێوه‌ى بچووك هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌ توندی وه‌ڵامی دانه‌وه‌ هێرشه‌كه‌ی تێكشكاند، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێكای سه‌رنج بووه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ له‌پیش پیشمه‌رگه‌ بوون، سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان چۆڵكردووه‌ و هه‌ڵهاتوون، بۆیه‌ شه‌ڕه‌كه‌ زیاتر به‌ر پێشمه‌رگه‌ كه‌وتووه‌، گومانیش ده‌كری حه‌شدی په‌لاماری پێشمه‌رگه‌یان دابێ.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك)” هێرشه‌كه‌ بۆ سه‌ر فه‌وجی 3لیوای 116 بووه‌ و به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ لێیان بده‌ست هاتوون و هێرشه‌كه‌ی تێكشكاندووه‌، ئێستاش هێزی پێشمه‌رگه‌ كێوماڵی سنووره‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه‌ و ناوچه‌كه‌ خاوێن ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌رشتێك كه‌ مه‌ترسی هه‌بێت.

 

Back to top button