فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش تۆپباران ده‌كه‌ن

خواكوڕك

پاش هێرشه‌كه‌ی دوێنی شه‌وی تیرۆریستانی داعش له‌ سنوری قه‌زای دووزخورماتوو، له‌ ئێستادا فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردوومانێكی سه‌ختی تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌ن له‌ باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بارەگاکانی داعشیان لە گوندی (راویین و نێوان شارەدێی ریاز و رەشاد لە شارۆچکەی حەویجە لە باشووری رۆژئاوای شاری کەرکووک) بۆردوومان کردووە.

ئه‌م هێرشانه‌ش پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ سنوری دووزخورماتوو، به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ڕو پێكدادان درووست بوو و داعش تووشی زیانێكی زۆر هاتن و تێكشكان.

Back to top button