په‌یامێك له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

خواكوڕك

دوێنێ شه‌ممه‌ 27/5/2017 سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان (د.فواد حسین) به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی میسری له‌ شاری هه‌ولێر كرد و هاوخه‌می بارزانی گه‌یانده‌ سه‌ركوتسوڵ و حكومه‌ت و گه‌لی میسر.

له‌ سه‌ردانی (د.فودا حسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمیی سەرۆك (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستانی بۆ سەرۆك و حكوومەت و گەلی مسر بە كونسوڵی مسر لە هەولێر گەیاند بۆ قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەكەی ڕۆژی هەینی 26ـی 5ـی 2017 لە ئەلمەنیای وڵاتی مسر و سەرەخۆشیی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە كرد.

هەر لەو سەردانەدا سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم وێڕای ئاماژەدان بە مەترسییەكانی تیرۆر لەسەر ئاساییشی جیهانی ڕایگەیاند” كە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هەوڵێكی هەمەلایەنەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە. هەروەها ئەوەیشی دووپات كردەوە كە گەلی كوردستان لە شەڕی تیرۆردا لەگەڵ گەلی مسر لە یەك سەنگەر دان.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” ڕۆژی هەینی 26/ 5/ 2017 لە ئەنجامی پەلامارێكی تیرۆریستی لە پارێزگای ئەلمەنیای وڵاتی مسر دەیان كەس گیانیان لەدەست دا و دەیان هاووڵاتی تریش بریندار بوون.

Back to top button