هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌

خواكوڕك

پاش هێرش و په‌لاماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ سنوری قه‌زای دووزخورماتوو، له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری پاریزگای كه‌ركوك و دووزخورماتوو خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

بەپێی زانیارییەكانی (خواكوڕك) پاش هێرشه‌كه‌ی داعش له‌ شه‌وی رابردوو، له‌به‌ره‌ به‌یانی ئەمڕۆوە هێزەكانی پێشمەرگە لەسەرجەم میحوەرەكانی شەڕەوە لەسنووری دووزخورماتوو، تاكو باشووری كەركوك خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، به‌رپه‌چدانه‌وی  خێرا له‌ هه‌ر رووداو و شه‌ڕێكی تردا.

دره‌نگای شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش لەگوندەكانی (حلێوەی بچووك و حلێوەی گەورەو خەشامنەوە) هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگەو بۆسەیان دانابوویەوەو بۆمبیان تەقاندبوویەوەو لەئەنجامیشدا بەپێی زانیارییەكان سێ‌ پێشمەرگەی فەوجی سێی لیوای (116) برینداربوونەو شەڕێكی سەختیش لەگەڵ داعش ڕوویداوە.

 

Back to top button