رۆژی داعش له تاریكیه و ناحیهیهكی تریش له چنگی رزگار كرا
خواكوڕك
بهرهبهیانی ئهمڕۆ شهممه هێزەکانی حەشدی شەعبی ناحیەی گرعوزێریان لە سنووری شارۆچکەی بەعاج کۆنترۆڵکردەوە و بە ئاراستەی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی دیکەش لە پێشڕەویدان.
میدیایی حەشدی شەعبی رایگهیاندوه” هێزەکانیان ناحیەی گرعوزێریان لە باکووری شارۆچکەی بەعاجی رۆژئاوای مووسڵ، بەتەواوی کۆنترۆڵکردەوە. له ئێستاشدا بە ئاراستەی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی دیکەی سنووری ئەو ناحیەیە لە پێشڕەویدان.
ئهوهی شایهنی باسه” ماوەی چەند رۆژێکە هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی سنووری قەیرەوان و شارۆچکەی بەعاج دەستپێکردووە.