به‌رشه‌لۆنه‌ ناوی راهێنه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا كرد و سبه‌ینێ پێشكه‌شی ده‌كات

خواكوڕك

سكرتێری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی (رۆبێرت فێرناندێز) دڵخۆشی خۆی نیشاندا بە بردنەوەی تیپەكەی بەرامبەر ئالاڤێس و بەدەستهێنانی نازناوی جامی شای ئیسپانیا و باسی راهێنەری نوێش دەكات”.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لێدوانەكانی فێرناندێزی بڵاوكردۆتەوە كه‌ گوتویه‌تی” تیپەكەمان ئەمرۆ بەشێوەیەكی باش یاری كرد ، بە شایستەیی بووینە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا”.

لەبارەی ئەگەری ئەوەی ئەرنیستۆ ڤالڤێردی ببێتە راهێنەری یانەكە ، فێرناندێز راگه‌یاندوه‌” بەڵێ دەتوانم ئەوە بڵێم سبەی ڤالڤێردی وەك راهێنەری نوێی تیپەكەمان رادەگەینین”.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسە” دوێنێ لویس ئەنریكی دوای سێ ساڵ كاركردن دواین یاری خۆی لەگەڵ بەرشلۆنە ئەنجامدا و ئەمرۆش ماڵئاوایی دەكات ، سبەیش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ناوی راهێنەری نوێ ئاشكرا دەكرێت”.

Back to top button