هۆكاری بێ ئاوی لەچەند گەرەكێكی هەولێر ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
ماوەی چەند رۆژێكە ئاوی ئیفرازەكانی هەولێر وەستاوە، بەمەش بێ ئاوی بەشێكی ئەو شارەی گرتۆتەوە، ئەندازیارێكیش دەلێت ئەو كێشەیە كاتیە، بەهۆی پچرانی كێبڵێكی كارەبایە، بەڵام هەوڵەكان بەردەوامن بۆ چارەسەر كردنی گەیاندنی وزەی كارەبا تا ئەم كێشەیە بەزووترین كات چارەسەر بكرێت، ئاو بۆ ئەو گەرەكانە بگەرێنرێتەوە”.
بەرێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەرۆی هەرێمی كوردستان( ئەندازیار مەسعود كارەش) لەو بارەیەوە، رایدەگەێنێت، بەهۆی پچرانی كێبلێكی گەیاندنی وزەی كارەبا بە پرۆژەی ئاوی ئیفرازی دوو لە شاری هەولێر چەند گەرەكێك بێ ئاو بوونە، لەوانەش گەرەكەكانی ( نووسەران و مەلایان و حاكماوە و كوێستان و شۆرەش و ئاری) بەڵام ئەو كێشەیە كاتیە، لەئێستادا لەهەوڵی چارەسەر كردنی ئەو كێشەیە داین”.
هەروەها ئەو بەرێوەبەرەی ئاو ئاوەرۆی لە هەولێر دەشلێـ” لەئێستادا تێمەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بەدوای شوێنی پچرانی كێبڵەكەن، تاكو بیدۆزنەوە و چارەسەری بكەن، هەروەها گوتیشی بۆ ئەوەی تاكو چارەسەر دەبێت بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر موڵیدەكانی خستۆتە گڕ بۆ ئەوەی تاكو چارەسەر دەبێت ئەم گەڕەكانە، بێ ئاو نەبن، بەڵام ئهو مۆلیدانه ناتوانن تهواوی پێویستیی ئاوی گهڕهكهكان دابین بكهن، بۆیه بهڕێوهبهری گشتیی ئاو و ئاوهڕۆ ههوڵ دهدات زوو گرفتهكه بدۆزێتهوه.
هەروەها پێشتر بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لە رێنمایەكانی دا داوای لە خەڵكی هەولێر كرد زیادە ئاو مەسرەف نەكەن، چونكە لە خەڵك زەختی زۆر دەخاتە سەر پرۆژەكان بەزیادە سەرف كردنی ئاو، ئەمەش كاریگەری لەسەر ئاوی خەڵكی تر دروست دەكات”.