حشدی شەعبی هەر لەئێستاوە بەئاراستەی داگیر كردنی كوردستان پێشرەوەی دەكات

خواكوڕك 

پاش هێرشەكانی حشدی شەعبی لە سنوری قەزای شنگال دۆخێكی تەواو هەستیاری عەسكەری هێناوەتە پێشەوە و سكرتێری حزبێكی ئیسلامی كوردستان، ئاشكرای دەكات” حەشدی شەعبی چاوی بڕیوەتە كوردستان و دەیەوێت لەدوای داعش بیانو بۆ داگیركردنی ناوچە كوردستانییەكان بهێنێتەوە”.

سكرتێری حزبی چاكسازی و گەشە”محەمەد بازیانی” بە ماڵپەری فەرمی پارتی رایگەیاندووە”حەشدی شەعبی بۆتە مەترسی بۆ سەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم. مەترسی حەشدی شەعبی لە مەترسی داعش بە زیاتر دەزانم، چونكە گروپێكی تیرۆریستییەو هەر لەناو دەچێت، بەڵام حەشدی شەعبی لەچەندین گروپی توندڕەو پێكهاتوەو لەوانەیە بە فەتوایەكی مەرجەعیەتی خۆیان هێرش بكەنە سەر ئەو ناوچانە، پێویستە كورد خۆی ئامادە بكات هەندێكجار ئامادەباشی دەبێتە هۆی ئەوەی بەرامبەرەكەت نەتوانێت ئامانجەكەی بپێكێت”.

بازیانی لەبارەی رێگریەكانی بەردەم ئەو جموجۆڵانەی حشدی شەعبی دەشلێـــ” پێویستە كورد بیر لەداهاتوی ناوچە كوردستانییەكان بكاتەوەو رێگەنەدات حەشدی شەعبی پێشڕەوی بكات، هەروەك ئەوەی لە قەیرەوان رویدا دوای پرۆسەی ریفراندۆم ئەگەر هەندێ ناوچەی كوردستانی لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراقدا مابێتەوە، دەتوانین لەڕێگەی یاساوە بەئاسانی بیانگەڕێنینەوە سەر كوردستان، بەڵام نابێ رێگە بە حەشدی شەعبی بدرێت بێنەوە سەر خاكی كوردستان، چونكە ئەوان دەیانەوێت لەدوای داعش بیانو بهێننەوە بۆ داگیركردنەوەی ناوچەكەو چاویان بڕیوەتە كوردستان.

Back to top button