بۆ رێگری كردن لە سپی كردنەوە پارە و نەمویلكردنی تیرۆر ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بریاری دا
خواكوڕك
ئەنجوومەنی وەزیران لە نووسراوێكی دا كە بۆ گشت وەزارەتەكان نێردراوە، تێدا، باس لەوە دەكات”حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیێکی کردارەکی پابەندی یاسای، رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و تەمویلکردنی تیروری ژمارە 39ی ساڵی 2015 دەبێت و هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوو رێبەری تایبەت دەردەکات، و داوا لە وەزارەتەکانیش دەکات لە هەر حاڵەتێکی گوماناوی دا دەزگا پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکەنەوە”.
هەر لەبارەی دوو رێبەرەكەدا، حكومەتی هەرێم لە نووسراوەكەی دا زیاتر زانیاری دەدات و دەلێــ”یەکەمیان رێبەری رێوشوێنی تایبەت بە دامەزراوە دارایی و کار و پیشە ناداراییە سنوردارەکانە دەربارەی پڕکردنەوەی فۆرمی هەوڵدان لە مامەڵە گوماناوییەکان لەبارەی دووەم رێبەر، حكومەتی هەرێم دەشلێـ” رێبەری دووەم تایبەت بە ئاماژەکانی گومانبردن و لە پرۆسەکانی مایە شتنەوە و تەمویی تیرۆر کە پەیوەستە بە مامەڵەی کۆمپانیاکانی ئالۆگوڕی دارایی و کۆمپانیاکانی دراو گۆڕینەوە.
هەر لەبارەی رێبەرەكان ئەنجوومەنی وەزیران، دەشلێـ” پێویستە ئەو دوو رێبەرە ببێتە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیانی هەرێم و نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارە و تەمویلی تیرۆر.