بانكی ناوەندی عێراقی لقی هەولێر و سلێمانی دەكرێتەوە
خواكوڕك
لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق ئاگادارینامەیەكی بڵاو كردۆتەوە، تێدا هاتووە، سەرەتای مانگی داهاتوو لق لە هەولێر و پاشان لە سلێمانی بکاتەوە”.
هەفتەنامەی رووداو بڵاوی كردۆتەوە، بانكی ناوەندی عێراق لقی هەولێر و سلێمانی لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەكاتەوە بۆ ئەوەش كۆمەڵێكی هەڵی كاری راگەیاندووە، بۆ لقە نوێیەكای لە هەولێر، هەروەها سەرچاوەی هەفتەنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە،لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی دەبێت کە لقەکانی دیکەی بانکەکە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەیانە، سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، بانکی ناوەندی عێراق گۆڕانکاری جەوهەری لە بانکی ناوەندی هەرێم لە هەولێر دەکات و، سەرجەم بەشەکان بەپێی سیستەمی خۆی رێکدەخاتەوە و شتێک نامێنێت بەناوی بانکی ناوەندی هەرێم لە هەولێر.
بەڵام ئەو سەرچاوەكەی هەفتەنامەی رووداو، دەشلێـ” بێئاگایی خۆی لە چارەنووسی لقی سلێمانی بانکی ناوەندی هەرێم راگەیاند”.